عن أبي أيوب رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «مَنْ قَالَ: لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ عَشْرَ مَرَّاتٍ كَانَ كَمَنْ أَعْتَقَ أَرْبَعَةَ أَنْفُسٍ مِنْ وَلَدِ إسْمَاعِيلَ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەبی ئەیوبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بڵێت: (لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)* دە جار، وەکو ئەوەیە وایە چوار نەفسی ڕزگار کردبێت لە نەوەکانی ئیسماعیل». *(واتە: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو شتێک موڵکی ئەوە، وهەموو سوپاسێک هەر بۆ ئەوە، وئەو لە سەر ئەنجامدانی هەموو کارێک توانادارە).
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لە سەر فەزڵی ئەم زیکرە چونکە دانپێدانانی تێدایە بە تەوحید (یەک خوا پەرستی)، وئەوەی دە جار ئەم زیکرە بڵێت کە واتاکەی تێبگات وکردەوەی پێبکات ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی ئەو کەسە وایە کە چوار بەندەی (کۆیلەی) ڕزگار کردبێت لە نەوەکانی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیم -علیهما الصلاة والسلام-.