عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «مَنْ قَالَ: سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ في يومٍ مِائَةَ مَرَّةٍ حُطَّتْ عَنْهُ خَطَايَاهُ وَإِنْ كَانَتْ مِثْلَ زَبَدِ الْبَحْرِ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بڵێت: (سبحان الله وبحمده) واتە: (پاک وبێگەری بۆ خودا وسوپاس بۆ ئەو) سەد جار لە ڕۆژێکدا؛ ئەوا گوناهەکانی دەوەرێت (دەسڕدرێتەوە) ئەگەر وەکو کەفی سەر دەریاش بن (لە زۆریدا)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
ئەم فەرموودە بەڵگەیە لە سەر فەزڵی تەسیبح کردن بەم شێوازەی کە لە فەرموودەکەدا هاتووە، ئەوەی بەم شێوەیە بیخوێنێت ئەوا خوای گەورە لە تاوانەکانی خۆش دەبێت ئەگەر زۆری تاوانەکانیشی وەکو زۆری کەفی سەر دەریا بێت، ئەمەش فەزڵ وپاداشتێکە لە لایەن خوداوە بۆ ئەو ئەو بەندانەی زۆر یادی خودا دەکەن (الذاکرین). وئەم زیکرەش لە ویردەکانی بەیانیانە کە بە دەستەواژەی (لە ڕۆژێکدا) هاتووە لە فەرموودەکەدا، وهەروەها لە ویردەکانی ئێوارانیشە لە فەرموودەی: (من قال: حين يصبح وحين يمسي: سبحان الله وبحمده، مائة مرة، لم يأت أحد يوم القيامة، بأفضل مما جاء به، إلا أحد قال مثل ما قال أو زاد عليه) [رواه مسلم]، واتە: (ئەوەی کە بەیانی یان ئێوارەی بەسەردا بێت وبڵێت: - سبحان الله وبحمدە - سەد جار؛ ئەوا هیچ کەسێک لە ڕۆژی قیامەت وەکو ئەو پاداشتی بۆ نابێت مەگەر کەسێک نەبێت وەکو ئەو بەو شێوە وبڕە یادی خودای کردبێت یان لەوە زیاتری وتبێت).