عَنْ أَنَسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، قَالَ: لَأُحَدِّثَنَّكُمْ حَدِيثًا سَمِعْتُهُ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لاَ يُحَدِّثُكُمْ بِهِ أَحَدٌ غَيْرِي: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«إِنَّ مِنْ أَشْرَاطِ السَّاعَةِ أَنْ يُرْفَعَ العِلْمُ، وَيَكْثُرَ الجَهْلُ، وَيَكْثُرَ الزِّنَا، وَيَكْثُرَ شُرْبُ الخَمْرِ، وَيَقِلَّ الرِّجَالُ، وَيَكْثُرَ النِّسَاءُ حَتَّى يَكُونَ لِخَمْسِينَ امْرَأَةً القَيِّمُ الوَاحِدُ».

[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: فەرموودەیەکتان بۆ دەگێڕمەوە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- هیچ یەکێکی تر بۆتان ناگێڕێتەوە، گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە فەرمووی:
«لە نیشانەکانى قیامەت ئەوەیە کە زانستی -شەرعی- هەڵدەگیرێت -نامێنێت-، ونەزانین زۆر دەبێت، وزیناکردن زۆر دەبێت، ومەی خواردنەوە زۆر دەبێت، وپیاوان کەم دەبێتەوە، وئافرەتان زۆر دەبێت هەتاوەکو بە پەنجا ئافرەت یەک پیاو کاروگوزەرانیان بەڕێوە دەبات».

صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە لە نیشانەکانى نزیکبوونەوەى قیامەت ئەوەیە کە زانستی شەرعی نامێنێت ئەمیش بەمردنی زانایان، ولە سەرەنجامدا نەزانین وجەهل زۆر دەبێت وتەشەنە دەکات، وداوێن پیسی وخواردنەوەى سەرخۆشکەرەکان تەشەنە دەکات، وژمارەی پیاوان کەم دەبێتەوە وژمارەی ئافرەتان زۆر دەبێت؛ هەتاوەکو پەنجا ئافرەت یەک پیاو سەرپەرشتیاریان دەکات وپێداویستی وبەرژەوەندیەکانیان بۆ دابین دەکات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردەوەى هەندێک لە نیشانەکانى قیامەت.
  2. زانست سەبارەت بە کاتی ڕوودانی قیامەت لە شتە غەیبیەکانە کە تەنها خواى گەورە خۆی دەیزانێت.
  3. هاندان بۆ فێربوونی زانستی شەرعی پێش ئەوەى نەمێنێت وبەرز بکرێتەوە.
زیاتر