+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«لاَ تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى يَمُرَّ الرَّجُلُ بِقَبْرِ الرَّجُلِ فَيَقُولُ: يَا لَيْتَنِي مَكَانَهُ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 7115]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو پیاوێک بەلای گۆڕی پیاوێکی تردا تێپەڕ دەبێت، دەڵێت: خۆزگایە لە شوێنی ئەو بوومایە».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 7115]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو پیاوێک بەلای گۆڕی پیاوێکی تردا تێپەڕ دەبێت ؛ هیوا دەخوازێت بەوەی لە شوێنی پیاوە مردووەكە بووایە، چونكە دەترسێت لەسەر نەفسی ؛ لە نەمانی دینداری وئاینی بەهۆی زاڵبوونی پوچەڵ وخراپە وشوێنكەوتووانی، ودەركەوتنی فیتنە وتاوان وخراپەكان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی ئیگۆری تورکی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئورومی كانادی الولوف ئازەری ئۆكرانی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاماژە كردن بۆ دەرکەوتن وزۆربوونی تاوان وفیتنەکان لە کۆتایی دونیادا.
  2. ئامۆژگاری مسوڵمان بۆ ئەوەی هۆشدار بێت وخۆ ئامادە بكات بۆ مردن بە ئیمان وكردەوەی چاك، ودوور بكەوێتەوە لە شوێنەكانی فیتنە وتاقیكردنەوەکان
زیاتر