عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«لاَ تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى تُقَاتِلُوا اليَهُودَ، حَتَّى يَقُولَ الحَجَرُ وَرَاءَهُ اليَهُودِيُّ: يَا مُسْلِمُ، هَذَا يَهُودِيٌّ وَرَائِي فَاقْتُلْهُ».

[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو کوشتار دەکەن دژی جولەکە، هەتاوەکو بەردێک کە جولەکەیەک لە پشتیدایە (خۆی حەشارداوە) دەڵێت: ئەی مسوڵمان، ئەمە جولەکەیەکە لە پشتمەوە بیکوژە».

صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو مسوڵمانان دەجەنگن لەدژی جولەکەکان، ئەگەر جولەکەیەک ڕا بکات وخۆی بشارێتەوە لە مسوڵمانان لەپشت بەرد؛ خواى گەورە وا لە بەردەکە دەکات بێتە قسە وبانگی مسوڵمانەکە دەکات: وەرە ئەمە جولەکەیەکە لە پشتمەوە، بۆیە دێت ودەیکوژێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هەواڵدانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە هەندێک لە غەیب وداهاتوو، بەو شێوەى خواى گەورە پێی نیشانیداوە، وڕوودەدات بەبێ هیچ گومانێک.
  2. جەنگانى مسوڵمانان دژی جولەکەکان لە کۆتایی دونیادا، وئەمە لە نیشانەکانى قیامەتە.
  3. مانەوەى ئاینی ئیسلام هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت، وسەرکەوتنی بەسەر هەموو ئاینەکانى تر.
  4. سەرخستنی خواى گەورە بۆ مسوڵمانان بەسەر دوژمنەکانیان، وبەشێک لەم سەرخەستنە وادەکات لە بەردەکان قسە بکەن لە کۆتایی دونیادا ؛ بەو شێوەیەى لەم فەرموودەکەدا ئاماژەى پێکراوە.
زیاتر