عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ، لَيُوشِكَنَّ أَنْ يَنْزِلَ فِيكُمْ ابْنُ مَرْيَمَ حَكَمًا مُقْسِطًا، فَيَكْسِرَ الصَّلِيبَ، وَيَقْتُلَ الخِنْزِيرَ، وَيَضَعَ الجِزْيَةَ، وَيَفِيضَ المَالُ حَتَّى لاَ يَقْبَلَهُ أَحَدٌ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 2222]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە، نزيكە دابەزینی کوڕی مەریەم لە نێوانتان فەرمانڕەوایەکی دادپەروەر، خاچ دەشکێنێت، وبەراز دەکوژێت، وسەرانە -جزیە- هەڵدەگرێت -نامێنێت-، وپارە وسامان زۆر دەبێت هەتاوەکو کەس پێویستی پێی نابێت».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 2222]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێند دەخوات لەسەر ئەوەی دابەزینی عیسای كوڕی مەریەم -علیهما السلام- نزیكە، و بەدادپەروەری حوكم دەكات لەنێو خەڵكی بە شەریعەتی موحەمەدی، ئەو خاچە دەشکێنێت كە گاوڕەكان بەمەزنی دادەنێن، وعیسا -علیه السلام- بەراز دەکوژێت، وسەرانە -جزیە- هەڵدەگرێت -نامێنێت-، وهانی خەڵكی دەدات بۆ مسوڵمان بوون وهاتنە نێو ئاینی ئیسلامەوە. وپارە وسامان زۆر دەبێت هەتاوەکو کەس وەری ناگرێت ؛ چونكە هێندە زۆرە خەڵك پێویستی پێی نیە وبەشی خۆیان هەیە، وبەرەكەت وخێری زۆر دادەبەزێتە نێو هەموو سامانەكان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. جەختکردنەوە لەسەر دابەزینی عیسا -علیه السلام- لە کۆتایی دونیادا، ولە نیشانەكانی قیامەتە.
  2. شەریعەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیچ شەریعەتێکی تر لە پاشی نایەت بۆیە هەرگیز هەڵناوەشێتەوە -نەسخ ناکرێتەوە- بە شەریعەتێکی تر.
  3. دابەزینی بەرەکەت بۆ نێو پارە وسامانەکان لە کۆتایی دونیادا، وخەڵکی گرنگی پێنادەن.
  4. موژدەدان بەوەی ئاینی ئیسلام دەمێنێتەوە هەتاوەكو پێغەمبەر عیسایش -علیه السلام- حوكمی پێدەكات لەكۆتایی دونیادا.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (55)
زیاتر