عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«لاَ تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ مِنْ مَغْرِبِهَا، فَإِذَا طَلَعَتْ فَرَآهَا النَّاسُ آمَنُوا أَجْمَعُونَ، فَذَلِكَ حِينَ: {لاَ يَنْفَعُ نَفْسًا إِيمَانُهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِنْ قَبْلُ، أَوْ كَسَبَتْ فِي إِيمَانِهَا خَيْرًا} [الأنعام: 158] وَلَتَقُومَنَّ السَّاعَةُ وَقَدْ نَشَرَ الرَّجُلاَنِ ثَوْبَهُمَا بَيْنَهُمَا فَلاَ يَتَبَايَعَانِهِ، وَلاَ يَطْوِيَانِهِ، وَلَتَقُومَنَّ السَّاعَةُ وَقَدِ انْصَرَفَ الرَّجُلُ بِلَبَنِ لِقْحَتِهِ فَلاَ يَطْعَمُهُ، وَلَتَقُومَنَّ السَّاعَةُ وَهُوَ يَلِيطُ حَوْضَهُ فَلاَ يَسْقِي فِيهِ، وَلَتَقُومَنَّ السَّاعَةُ وَقَدْ رَفَعَ أَحَدُكُمْ أُكْلَتَهُ إِلَى فِيهِ فَلاَ يَطْعَمُهَا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە دەردەکەوێت، ئەگەر هەڵبێت خەڵکی دەیبینن هەموویان ئیمان دەهێنن، ئەوە کاتێک دەبێت کە: {لاَ يَنْفَعُ نَفْسًا إِيمَانُهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِنْ قَبْلُ، أَوْ كَسَبَتْ فِي إِيمَانِهَا خَيْرًا} [الأنعام: 158] واتە: {باوەڕھێنان سوود ناگەیەنێت بەھیچ کەس کە پێشتر بڕوای نەھێنا بێت یان ھیچ خێروچاکەیەکی نەکردبێت لەگەڵ ئیمانەکەیدا}، وقیامەت ڕوودەدات ودوو پیاو پۆشاکێکیان ڕاخستووە لەنێوانیان ناتوانن مامەڵەکە تەواو بکەن، وناتوانن بیپێچنەوە، وقیامەت ڕوودەدات پیاوێک شیری وشترەکەى هەڵگرتووە، ناتوانێت بیخواتەوە، وقیامەت ڕوودەدات وکەسێک عەماراوەکەى چاکدەکات -ئامادە دەکات- بەڵام -مەڕوماڵاتەکەى- ناتوانن لێی بخۆنەوە، وقیامەت ڕوودەدات ویەکێکتان پارووەکەى بەرزکردووەتەوە بەرەو دەمی بەڵام ناتوانێت بیخوات».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات لەنیشانە گەورەکانى قیامەت ئەوەیە خۆر لە ڕۆژئاواوە دەربچێت لەجیاتی ڕۆژهەڵات، کاتێک خەڵکی ئەمە دەبینن هەموویان باوەڕ دەهێنن، بۆیە لەم کاتەدا باوەڕهێنانی کافر سوودی پێناگەیەنێت، وهەروەها کردەوەى چاک وتەوبە کردنیش سوودی نیە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە قیامەت لەناکاو دێت؛ تەنانەت کاتێک ڕوودەدات خەڵکی سەرقاڵی حاڵ وکاروبارەکانی ژیانی خۆیانن؛ قیامەت هەڵدەستێت فرۆشیار وکڕیار جلەکەیان ڕاخستووە لەنێوانیان بۆیە نەدەیفرۆشێت ونە دەیپێچنەوە، وقیامەت هەڵدەسیت وپیاوێک شیری وشترەکەى دۆشیوە بەڵام ناتوانێت بیخواتەوە چونکە قیامەت ڕوودەدات، وقیامەت هەڵدەستێت وپیاوێک خەریکی چاککردنی شوێنی ئاوخواردنی ئاژەڵەکانێتی وقوڕی لێدەدات بەڵام هیچ ئاژەڵێک لێی ناخواتەوە، وقیامەت هەڵدەستێت وپیاوێک پارووەکەى بەرزکردوەتەوە بۆ دەمی بۆئەوەى بیخوات بەڵام ناتوانێت بیخوات چونکە قیامەت ڕوودەدات.