عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«لَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى يَتَقَارَبَ الزَّمَانُ، فَتَكُونَ السَّنَةُ كَالشَّهْرِ، وَيَكُونَ الشَّهْرُ كَالْجُمُعَةِ، وَتَكُونَ الْجُمُعَةُ كَالْيَوْمِ، وَيَكُونَ الْيَوْمُ كَالسَّاعَةِ، وَتَكُونَ السَّاعَةُ كَاحْتِرَاقِ السَّعَفَةِ الْخُوصَةُ».

[صحيح] - [رواه أحمد]
المزيــد ...

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو کات بەخێرایی دەڕوات (كات كورت دەبێتەوە)، ساڵ وەکو مانگی لێدێت، ومانگ وەکو هەفتەی لێدێت، وهەفتە وەکو ڕۆژی لێدێت، وڕۆژ وەکو کاتژمێرێکی لێدێت، وکاتژمێرێک وەکو سووتانى گەڵای دارخورمای لێدێت».

صەحیحە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە یەكێك لە نیشانەكانی نزیكبوونەوەی قیامەت ئەوەیە کات بەخێرایی دەڕوات (كات كورت دەبێتەوە)، یەك ساڵ وەکو یەك مانگ تێدەپەڕێت، ویەك مانگ وەکو یەك هەفتە تێدەپەڕێت، ویەك هەفتە وەکو یەك ڕۆژ تێدەپەڕێت، ویەك ڕۆژ وەکو یەك كاتژمێر تێدەپەڕێت، ویەك كاتژمێر وەكو سوتانی گەڵای -سەعفی- دارخورما تێدەپەڕێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی چینی فارسی هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی السويدية الأمهرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. لە نیشانەكانی قیامەت: بەرەکەت لە کات نامێنێت یان كات بەخێرایی دەڕوات.
زیاتر