+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«يَقْبِضُ اللَّهُ الأَرْضَ، وَيَطْوِي السَّمَوَاتِ بِيَمِينِهِ، ثُمَّ يَقُولُ: أَنَا المَلِكُ، أَيْنَ مُلُوكُ الأَرْضِ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 4812]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«خواى گەورە زەوی دەگرێت، وئاسمانەکان دەپێچێتەوە بە -دەستی- ڕاستی، پاشان دەفەرموێت: من پادشام، کوان پادشاکانى زەوی».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 4812]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خوای گەورە -سبحانه وتعالی- لەڕۆژی قیامەتدا زەوی دەگرێت ودەیپێچێتەوە، وئاسمان دەپێچێتەوە بە -دەستی- ڕاستی، بەسەریەكەوە دەیانپێچێتەوە و لەناویان دەبات، پاشان دەفەرموێت: من پادشام، کوان پادشاکانى زەوی ؟!

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی ئیگۆری تورکی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئورومی كانادی الولوف ئازەری ئۆكرانی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. بیرهێنانەوە بەوەی تەنها موڵكی خوای گەورە دەمێنێتەوە، وموڵكی جگە لە ئەو ؛ نامێنێت.
  2. ئاماژەیە بۆ شكۆداری پەروەردگار -سبحانه وتعالی- ومەزنی توانا ودەسەڵاتی وئەوە خاوەنی هەموو شتێک.
زیاتر