عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو رضي الله عنهما قَالَ: قالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«حَوْضِي مَسِيرَةُ شَهْرٍ، مَاؤُهُ أَبْيَضُ مِنَ اللَّبَنِ، وَرِيحُهُ أَطْيَبُ مِنَ المِسْكِ، وَكِيزَانُهُ كَنُجُومِ السَّمَاءِ، مَنْ شَرِبَ مِنْهَا فَلاَ يَظْمَأُ أَبَدًا».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 6579]
المزيــد ...

لە عبد الله کوڕی عەمرو -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«کانیەکەم (حەوزەکەم) دووری مانگێکە لەڕۆشتن (درێژییەکەى)، ئاوەکەى سپیترە لە شیر، وبۆنەکەى خۆشترە لە میسک، ودۆلکەکانى هێندەى ئەستێرەکانى ئاسمانن، هەرکەسێک لێی بخواتەوە هەرگیز تونی نابێت».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 6579]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە لە ڕۆژی قیامەتدا کانیاوێکی هەیە، درێژیەکەى هێندەى دووری مانگێکە لە ڕۆشتن وپانیەکەى بەهەمان شێوە، وئاوەکەى سپیترە لە شیر، وبۆنەکەى خۆشترە لە بۆنی میسک، وپەرداخەکانى -دۆلکەکانى- هێندەی ژمارەی ئەستێرەکانە هەرکەسێک لەم کانیاوە بخواتەوە بەو پەرداخانە هەرگیز تینوی نابێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. کانیاوەکەى -حەوزەکەى- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شوێنی کۆبوونەوەى ئاوێکی زۆرە کە ئیمانداران لە ئومەتەکەى دەڕۆن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەلای ئەو کانیاوە لە ڕۆژی قیامەتدا.
  2. نیعمەت دەبەخشرێت بەئەوەى لەکانیاوەکە دەخواتەوە بۆیە هەرگیز تینوی نابێت.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (65)
زیاتر