1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە پیاوێك پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد سەبارەت بە قیامەت، ووتی: كەی قیامەت ڕوودەدات؟ فەرمووی: «ئایا تۆ چیت بۆ ئامادە كردووە

عَنْ أَنَسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ:
أَنَّ رَجُلًا سَأَلَ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنِ السَّاعَةِ، فَقَالَ: مَتَى السَّاعَةُ؟ قَالَ: «وَمَاذَا أَعْدَدْتَ لَهَا». قَالَ: لاَ شَيْءَ، إِلَّا أَنِّي أُحِبُّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ: «أَنْتَ مَعَ مَنْ أَحْبَبْتَ». قَالَ أَنَسٌ: فَمَا فَرِحْنَا بِشَيْءٍ، فَرِحْنَا بِقَوْلِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «أَنْتَ مَعَ مَنْ أَحْبَبْتَ» قَالَ أَنَسٌ: فَأَنَا أُحِبُّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَأَبَا بَكْرٍ، وَعُمَرَ، وَأَرْجُو أَنْ أَكُونَ مَعَهُمْ بِحُبِّي إِيَّاهُمْ، وَإِنْ لَمْ أَعْمَلْ بِمِثْلِ أَعْمَالِهِمْ.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پیاوێك پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد سەبارەت بە قیامەت، ووتی: كەی قیامەت ڕوودەدات؟ فەرمووی: «ئایا تۆ چیت بۆ ئامادە كردووە». ووتی: هیچ، مەگەر ئەوە نەبێت من خودا وپێغەمبەرەكەیم خۆشدەوێت -صلى اللە علیە وسلم-، فەرمووی: «تۆ لەگەڵ ئەوانەیت کە خۆشت دەوێن». ئەنەس ووتی: ئاسوودە نەبووین بە هیچ شتێك هێندەی ئاسوودەییمان بەم فەرموودەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-: «تۆ لەگەڵ ئەوانەیت كە خۆشت دەوێن»، هەروەها ئەنەس ووتی: من پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەكر وعومەرم خۆشدەوێت، وهیوادارم لەگەڵ ئەوان بم بە خۆشەویستیم بۆیان، ئەگەرچیش كردەوەكانم وەكو كردەوەكانی ئەوان نابێت.

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 3688

شیکردنەوە

پیاوێكی دەشتەكی -ئەعرابی- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە كاتی ڕوودانی قیامەت؟
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئایا چی كردەوەیەكی چاكت بۆ ئامادە كردووە؟
پرسیاركار ووتی: كردەوەی زۆرم نییە بەڵام من خودا وپێغەمبەرەكەیم خۆشدەوێت، وهیچ شتێكی تری باس نەكرد لەو پەرستنانەی بە دڵ ولاشە وسامان ئەنجام دەدرێن؛ چونكە هەموویان لقێكن لەو خۆشەویستیە و لەسەری دامەزراون، وخۆشەویستی ڕاستەقینە هاندەرە بۆ كۆششكردن لە ئەنجامدانی كردەوەی چاكدا.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: تۆ لە بەهەشتدایت لەگەڵ ئەوانەی خۆشت دەوێن.
بۆیە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر دڵخۆشبوون بەم موژدەیە.
پاشان ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- ڕایگەیاند كە ئەو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەكر وعومەری خۆشدەوێت، وبە هیوای ئەوەیە لەگەڵ ئەوان بێت، ئەگەرچیش كردەوەی وەكو كردەوەی ئەوان نابێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. دانایی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە وەڵامدانەوەی پرسیارکاردا؛ چونکە ڕێنیشاندەری بوو بۆ ئەو شتەى گرنگە بۆی وڕزگاری دەکات، ئەمیش بریتیە لە: خۆ ئامادەکردن بۆ قیامەت بەوەى سوودی هەیە وئەنجامدانی کردەوەى چاک.
  2. خواى گەورە زانینی کاتی قیامەتی شاردووەتەوە لە بەندەکانى؛ بۆئەوەى مرۆڤ بەردەوام ئامادە بێت بۆ گەڕانەوە بۆ لای پەروەردگاری.
  3. فەزڵ وگەورەیی خۆشویستنی پەروەردگار وپێغەمبەرەكەی وچاكەكاران لە ئیمانداران، وهۆشداریدان لە خۆشویستنی موشریكەكان.
  4. كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: تۆ لەگەڵ ئەوانەیت كە خۆشت دەوێن. مەبەست یەكسان بوونیان نییە لە پلە وپایەدا، بەڵكو مەبەست ئەوەیە هەموویان لە بەهەشتدان ؛ وهەریەكێكیان دەتوانێ ئەوی تر ببینێت ئەگەرچیش پلەوپایەیان لەیەكەوە دوور بێت.
  5. ئاراستە كردنی مسوڵمان بۆ خۆسەرقاڵكردن بە ئەو شتەی چاكترە وبەسوودترە بۆی، و وازهێنان لە پرسیاركردن سەبارەت بە ئەو شتانەی كە سوودی نییە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

52 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
KY Кыргызча القيرقيزية
NE नेपाली النيبالية
LT Lietuvių الليتوانية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
TG тоҷикӣ الطاجيكية
RW Kinyarwanda الكينياروندا
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
CS Čeština التشيكية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
OM Oromoo الأورومو
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan الأذربيجانية
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية