عن عَائِشَةَ رضيَ الله عنها قالت: إِنِّي سمعْتُ رسولَ الله صلى الله عليه وسلم يقول:
«لَا صَلَاةَ بِحَضْرَةِ الطَّعَامِ، وَلَا هُوَ يُدَافِعُهُ الْأَخْبَثَانِ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 560]
المزيــد ...

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو:
«نوێژ دروست نیە ؛ کاتێک خواردن ئامادەبێت، یان کاتێک تەنگەتاو بێت بە یەکێک لە پیسیەکان».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 560]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەنوێژكردن لەكاتێكدا خواردن ئامادەیە ونوێژخوێن دڵی لەلایەتی و بەپەرۆشیەتی ؛ بەهۆی برسێتیەوە.
وهەروەها نەهی كردووە لەنوێژكردن لەكاتێكدا تەنگاوە، چونكە نوێژخوێن بیری لەلای چۆنیەتی خۆ دەربازكردنە لەم ناڕەحەتیە ؛ بۆیە بەڕێكی نوێژەكەی ئەنجام نادات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. دەبێت نوێژ خوێن پێش ئەوەی دەست بەنوێژەكەی بكات ؛ هەموو شتێك لەخۆی دوور بخاتەوە كە دەبێتە هۆی سەرقاڵبوونی.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (59)
زیاتر