عن أنس بن مالك رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم رأى نُخْامَة في القِبْلَة، فَشَقَّ ذلك عليه حتى رُئِي في وجْهِه، فقام فَحَكَّه بِيَده، فقال: «إن أحدكم إذا قام في صلاته فإنه يُنَاجِي رَبَّه، أو إن رَبَّه بينه وبين القِبْلَة، فلا يَبْزُقَنَّ أحدُكم قِبَل قِبْلتِه، ولكن عن يَسَاره أو تحت قَدَمَيه» ثم أخذ طَرف رِدَائِه، فَبَصَقَ فيه ثم ردَّ بَعْضَهُ على بعض، فقال: «أو يفعل هكذا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تفێکی (بەڵغەمێکی) بینی لە ئاراستەی قیبلەدا بوو، ئەمە ناڕەحەت بوو بە لایەوە ولە دەموچاویدا ئەم ناڕەحەتیە بینرا، بۆیە هەستا بە دەستی بەڵغەمەکەى لابرد، وفەرمووی: «ئەگەر هەریەکێکتان وەستا لە ناو نوێژدا ئەوا قسە لەگەڵ پەروەردگاری دەکات، یان پەروەردگار لە نێوان ئەو کەسە وقیبلەدایە، بۆیە با هیچ یەکێکتان تف نەکات بەرەو ئاراستەی قیبلە، بەڵکو تف بکات بە لای چەپیدا یان بە ژێر پێیدا»، پاشان لێوارێکی جلەکەى هێنا وتفێکی تێدا کرد وپێچایەوە، وفەرمووی: «یان دەبێت ئەو کەسە بەم شێوەیە بکات (ئەو کەسەی تف دەکات یان بەڵغەم فڕێ دەدات بەم شێوەیە فڕێی بدات)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تفێکی (بەڵغەمێکی) بینی لەسەر دیواری مزگەوت لە ئاراستەی قیبلەدا، ئەمە بووە هۆی ناڕەحەت بوونی هەتا لەسەر ڕووی ئەم ناڕەحەتیە بینرا، وخۆی هەستا وپاشماوەى بەڵغەمەکەى لابرد بە دەستە پیرۆزەکانى ئەمیش بۆ فێرکردنی ئومەتەکەى، وبۆ دەربڕینی سادە بوونی -تواضع-ی بەرامبەر پەروەردگار وخۆشەویستی ماڵەکەى کە مزگەوتە، وپاشان باسی ئەوەى کرد ئەگەر بەندە لە ناو نوێژدا بوو ئەوا داوا لە خودا دەکات ودەپاڕێتەوە وزیکر ونزا دەکات، وقورئان دەخوێنێت، بۆیە دەبێت لەم حاڵەتەدا خشوعی هەبێت لە نوێژەکەیدا وبیر لە مەزنی خودا بکاتەوە وبیری لای ئەو قورئان ونزا وزیکرانە بێت کە دەیخوێنێت، وخۆی دوور بگرێت لە شتێک کە دوورە لە ڕەوشت جوانى بەرامبەر خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، ونابێت تف (یان بەڵغەم) فڕێبدات بەرەو ئاراستەى قیبلە، وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنمونی کردن بەوەى کە پێویستە ئەنجامبدرێت لە کاتی هەبوونی بەڵغەم وتف وهاوشێوەکانیان، ئەویش ئەگەر پارچە پەڕۆیەک یان کلێنکس یان هەر شتێکی تر هەبوو پێویستە تفەکە (یان بەڵغەمەکە) بخرێتە نێو ئەو پارچە پەڕۆیەوە یان بخرێتە نێو پارچەیەک لە جلەکەى بەری وپاشان جلەکەى پاک بکاتەوە لە پاش ئەنجامدانى نوێژ، وئەگەر ئەمانەى پێشوو نەکرا ئەوا پێویستە تف (یان بەڵغەم) بکات بە لای چەپیدا وبیکاتە ژێر پێی چەپی وبیدات بەیەکتردا بۆ ئەوەى پاشماوەکەى نەمێنێت ودیار نەبێت. وپێویستە نوێژخوێن هەست بەوە بکات کە بەرامبەر پەروەردگار ڕاوەستاوە -سبحانه وتعالى- کە لە ئاسماندایە لە سەرووی عەرشەوە، وخودا دەوری هەموو شتێکی داوە وزانیاری سەبارەت بە هەموو شتێک هەیە وهەموو شتێک دەبینێت ودەبیستێت وئەمیش ماناى ئەوە نییە کە خودا تێکەڵ بە بوونەوەرەکانى دەبێت یان لەو شوێنەدایە کە نوێژخوێنەکان نوێژی تێدا دەکەن، چونکە هیچ شتێک وەکو خودا نییە وهەرگیز نابێت مرۆڤ بیر لە زاتی مەزنی خودا بکاتەوە، هەروەکو دەفەرموێت: {لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ} [الشورى: 11] واتە: {ھیچ شتێك وەکو خودا نیە (نە لەزات و نە لەسیفات و نە لە کرداریدا) وئەو زاتە بیسەر وبینایە}، بۆیە خودا نزیکە لە نوێژخوێنان ونزیکە لەو کەسەی داوای لێدەکات ونزا دەکات وئەم نزیکیە شایستەیە بە مەزنی خۆی، وەکو نزیکی بوونەوەرێک نییە لە بوونەوەرێکی تر، ونمونەش بۆ ئەمە لە دروستکراوەکانیدا؛ خۆر لە سەرەوەى تۆیە بەڵام لە کاتی ڕۆژهەڵاتنیدا یان ڕۆژئاوابوونیدا بەرامبەرت دەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر