پۆلێنکردن:
+ -

عَنْ أَمِيرِ المُؤْمِنِينَ أَبِي حَفْصٍ عُمَرَ بْنِ الخَطَّابِ رضي الله عنه قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«إنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ، وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى، فَمَنْ كَانَتْ هِجْرَتُهُ إلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ فَهِجْرَتُهُ إلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ، وَمَنْ كَانَتْ هِجْرَتُهُ لِدُنْيَا يُصِيبُهَا أَوْ امْرَأَةٍ يَنْكِحُهَا فَهِجْرَتُهُ إلَى مَا هَاجَرَ إلَيْهِ».

[صحيح] - [رواه إماما المحدثين أبو عبد الله محمد بن إسماعيل بن إبراهيم بن المغيرة بن بردزبه البخاري، وأبو الحسين مسلم بن الحجاج بن مسلم القشيري النيسابوري في صحيحيهما اللذين هما أصح الكتب المصنفة] - [الأربعون النووية: 1]
المزيــد ...

لە ئەمیری باوەڕدارانەوە ئەبی حەفس عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە واله وسلم- کە دەیفەرموو:
«ھەموو کار وکردەوەیەک بە پێی نیەت ومەبەستە، وھەموو کەسێکیش بە پێی نیەتەکەی پاداشت دەدرێتەوە، بۆیە ئەو کەسەی کۆچکردنەكەی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەی بێت؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەیەتی، وئەوەی کۆچکردنەكەی بۆ بەدەست هێنانی شتومەکی دونیا بێت یان ئافرەتێک بێت کە مارەی بکات؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ ﻻی ئەو شتانەیە».

[صەحیحە] - [رواه إماما المحدثين أبو عبد الله محمد بن إسماعيل بن إبراهيم بن المغيرة بن بردزبه البخاري وأبو الحسين مسلم بن الحجاج بن مسلم القشيري النيسابوري في صحيحيهما اللذين هما أصح الكتب المصنفة] - [الأربعون النووية - 1]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە هەموو کردەوەکان بەپێی نیەت بەهەند وەردەگیرێت، وئەم حوکمە گشتیە لە هەموو کردەوەکان (پەرستەکان ومامەڵەکان)، هەرکەسێک بەکردەوەکەى تەنها مەبەستی سوودوەرگرتن بێت ؛ تەنها ئەو سوودەى دەستکەوێت وپاداشت نادرێتەوە، وئەوەى مەبەستی بە کردەوەى نزیکبوونەوە بێت لە خواى گەورە ؛ ئەوا پەروەردگار پاداشتی دەداتەوە ئەگەرچیش کارێکی ئاسایی بێت وەکو خواردن وخواردنەوە.
پاشان -صلى اللە علیە وسلم- نمونەیەکی هێنایەوە بۆئەوەى کاریگەری نیەت ڕوون بکاتەوە لەسەر کردەوەکان ئەگەرچیش لەڕووکەشدا کردەوەکان یەکسان دیارن، ڕوونیکردەوە هەرکەسێک بە کۆچکردنی ودوورکەوتنەوە لە نیشتمانى مەبەستی ڕەزامەندی پەروەردگاری بێت؛ ئەوا کۆچکردنەکەى شەرعیە وقبوڵکراوە وپاداشت دەدرێتەوە لەسەر ڕاستگۆیی نیەتی، وئەوەى بە کۆچکردنەکەى مەبەستی سودێکی دونیایی بێت لە پارە یان ناوبانگ یان بازرگانی یان ژن یان هتد ؛ ئەوا لە کۆچکردنەکەى تەنها ئەو سوودە وەردەگرێت کە لە نیەتیدا بووە، وهیچ پاداشتێکی دەستناکەوێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان وئامۆژگاری بۆ دڵسۆزبوون -ئیخلاص-، چونکە خواى گەورە هیچ کردەوەیەک قبوڵ ناکات مەگەر ئەوەی لەبەر ڕەزامەندی ئەو ئەنجامدراوە.
  2. ئەو کردەوانەی مەبەست لێیان نزیکبوونەوەیە لە الله -عز وجل- ئەگەر کەسێک ئەنجامی بدات وەکو خوویەک (عادەتێک) ئەوا ئەو کەسە پاداشت نادرێتەوە ئەگەرچیش شێوازی ئەنجامدانەکەی دروست بێت، دەبێت مەبەست ونیەتی : نزیکبوونەوە بێت لە خواى گەورە بەم پەرستنە وداواکردنی پاداشت مەبەستی بێت.
  3. نییەت جیا کاری لە نێوان پەرستنەکاندا دەکات ولە یەكتر جیایان دەكاتەوە، هەروەها بەهۆیەوە جیاوازی دەكرێت لە نێوان پەرستنەکان و عادەت وخووەكان.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی بەنگالی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی ئەمهەری غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی داری سڕبی تاجیكی كينيارواندی مەجەری چیكی الموري كانادی الولوف ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية المقدونية الخميرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێنکردنەکان
زیاتر