عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «أما يخشى الذي يرفع رأسه قبل الإمام أن يُحَوِّلَ الله رأسه رأس حمار، أو يجعل صورته صُورة حمار؟».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا ئەو کەسەی کە لە پێش ئیمامەوە سەری بەرز دەکاتەوە ناترسێت لەوەی کە خوای گەورە سەری وەکو سەری گوێ درێژ، یان شێوەی وەکو شێوەی گوێدرێژ لێبکات؟».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئیمام (پێشنوێژ) بۆ ئەوە دانراوە بۆ ئەوەی لە کاتی نوێژدا بە گوێرەی جوڵەکانی ئەو نوێژخوێنەکان جوڵە بکەن وشوێنی بکەون، بەڵام ئەگەر نوێژخوێن پێش ئیمام بکەوێت ئەوا هیچ واتایەک لە دانانی ئیمام بۆ نوێژ نامێنێت، بۆیە ئەم هەڕەشە توندە هاتووە لە سەر ئەوانەی کە لە پێش ئیمامدا سەریان بەرز دەکەنەوە؛ هەڕەشەکەش ئەوەیە: خوای گەورە لەوەیە سەری وەکو سەری گوێدرێژ لێبکات، یان وێنەی وەکو وێنەی گوێدرێژ لێبکات، کە وێنەی دەگۆڕدرێت لە جوانترین شێوەوە بۆ ناشیرینترین شێوە، وئەمەش وەکو سزایە بۆ ئەم ئەندامەی کە پێش ئیمام کەوت وشپرزەیی دروستکرد لە کاتی نوێژدا وپێچەوانەی فەرمانی خوای گەورە هەڵسوکەوتی کرد.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی السويدية الأمهرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر