عن علي بن أبي طالب، ومعاذ بن جبل رضي الله عنهما مرفوعًا: «إذا أتى أحدُكم الصلاةَ والإمامُ على حال، فلْيصنعْ كما يصنع الإمامُ».
[صحيح] - [رواه الترمذي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵب وموعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر هەریەکێکتان بۆ نوێژ هات بۆ نوێژ وبینی ئیمام لە سەر حاڵەتێکی دیاریکراوە؛ ئەوا دەبێت ئەویش حاڵەتی خۆی هاوشێوەی حاڵەتی ئیمام لێبکات».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەگەر یەکێک لە ئێوە هات بۆ نوێژ وئیمام (پێشنوێژ) لە سەر حاڵەتێکی دیاریکراو بوو لە ڕکوع یان کڕنووش (سجود) یان دانیشتن ئەوا با ئەویش پاش تەکبیرەی ئیحرام (ووتنی: - الله أکبر - بۆ چوونە ناو نوێژ) حاڵەتی خۆی هاوشێوەی حاڵەتی ئیمام لێبکات ئەگەر لە حاڵی وەستان یان ڕکوع یان جگە لەوانە بوو، ونابێت چاوەڕێی ئیمام بکات هەتاوەکو دەوەستێتەوە سەر پێ بۆ ڕکاتی دواتر کە خەڵکی زۆر جار وا دەکەن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕێگەپێدراوی چوونە ناو نوێژ لەگەڵ ئیمام ئەگەر ئیمامەکە لە هەر بەشێک لە بەشەکانی نوێژ بوو ئەگەر کەسەکە پێی بگات، بە بێ جیاوازی لە نێوان ڕکوع وسوجدە ودانیشتن.
  2. هەرکەسێک گەیشتن بە ڕکوع بردن لە گەڵ ئیمام ئەوا ئەو ڕکاتەی ئەنجامداوە ولە سەری نەماوە، هەورەکو دەقی تر ئاماژەی بۆ کردووە.
زیاتر