+ -

عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه قال:
عَلَّمَنَا رَسُوْلُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خُطْبَةَ الحَاجَةِ: إِنَّ الحَمْدَ للهِ، نَسْتَعِيْنُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ، وَنَعُوْذُ بِهِ مِنْ شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا، مَنْ يَهْدِ اللهُ فَلَا مُضِلَّ لَهُ، وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَا هَادِيَ لَهُ، وَأَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا الله، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ، {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ والأرحام إن الله كان عليكم رقيبا} [النساء: 1]، {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ} [آل عمران: 102]، {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا (70) يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا} [الأحزاب:70 - 71].

[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه والنسائي وأحمد] - [سنن أبي داود: 2118]
المزيــد ...

لە عبداللە کوڕی مەسعودەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (وتاری پێویست:خطبة الحاجة)ی فێرکردین، (کە لە کاتی پێویستدا پێش -وتارە مەبەستەکە- دەخوێندرێت)، کە بەم شێوەیە: (إن الحمد لله، نستعينه ونستغفره، ونعوذ به من شرور أنفسنا، من يهد الله، فلا مضل له، ومن يضلل، فلا هادي له، وأشهد أن لا إله إلا الله، وأشهد أن محمدا عبده ورسوله، " يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ والأرحام إن الله كان عليكم رقيبا} [النساء: 1] , {يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله حق تقاته ولا تموتن إلا وأنتم مسلمون} [آل عمران: 102] , {يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله وقولوا قولا سديدا (70) يصلح لكم أعمالكم ويغفر لكم ذنوبكم ومن يطع الله ورسوله فقد فاز فوزا عظيما} [الأحزاب:70 - 71])» واتاکەی: (حەمد وسوپاس بۆ خودا وپەنا بە ئەو دەگرین وداوای لێخۆشبوون لە ئەو دەکەین، وپەنا بە ئەو دەگرین لە شەڕی نەفسمان، ئەوەی خودا هیدایەتی بدات کەس ناتوانێت گومڕای بکات، وئەوەی ئەو گومڕای بکات کەس ناتوانێت هیدایەتی بدات، شاهێدی دەدەم هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وشاهێدی دەدەم بەوەی کە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەری خودایە، {ئەی خەڵکینە خۆتان بپارێزن لە (سزای) پەروەردگارتان ئەوەی کە دروستی کردوون لەیەک کەسەوە (کە ئادەمە) وھەر لە ئەویش ھاوسەرەکەی درووست کردووە و بڵاوی کردۆتەوە لەو دووانە پیاوانی زۆر ھەروەھا ئافرەتان، خۆتان بپارێزن لەو خوایەی کە بەناوی ئەوەوە داوا دەکەن لە یەکتر و (خۆتان بپارێزن لە پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی) بەڕاستی خوا ھەمیشە چاودێرە بەسەرتانەوە} [1: النساء] {ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە بترسن لە خوا ترسانێک کە شیاوێتی ومەمرن مەگەر بە موسوڵمانی نەبێت} [102: ال عمران] {ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە لە خوا بترسن وپارێزگار بن وقسەی ڕاست ودروست بکەن (70) کردەوەکانتان چاك دەکات ولە تاوانەکانتان خۆش دەبێت و ھەر کەس گوێرایەڵی خوا وپێغەمبەرەکەی بکات ئەوە بەڕاستی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێناوە (71)} [الأحزاب]).

[صەحیحە] - - [سنن أبي داود - 2118]

شیکردنەوە

ئیبن مەسعود -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری وتاری پێویستی -خطبة الحاجة-ی کردن، ئەمیش ئەو وتارەیە کە دەووترێـت لەپێش دەستپێکردن بە ئەو وتارەی کە پێویستە بووترێـت، وەکو وتاری مارەیی و وتاری هەینی وهتد، وئەم وتارە ماناى مەزنی لەخۆگرتووە لە ڕوونکردنەوەى شایستەبوونی الله بە هەموو جۆرەکانى حەمد وستایشکردن وتەنها هانا بردن وداواکردن لە الله ی تاکی بێ شەریک وبێ هاوتا، وهەروەها داواکردنی لێخۆشبوونی گوناهەکان وداپۆشینیان لە الله -سبحانە وتعالى-، وهانا وپەنا بردن بۆ ئەو زاتە لە هەموو شەڕ وزیانێک، وشەڕی نەفس وهتد.
پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی بۆ کردین کە هیدایەتدان بەدەستی الله یە، هەرکەسێک خودا هیدایەتی بدات ؛ کەس ناتوانێت گومڕای بکات، وئەوەى الله گومڕای بکات ؛ کەس ناتوانێت هیدایەتی بدات.
پاشان شاهێدی -تەوحید-ی ووت (هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله)، وشاهێدی دان بەوەی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- بەندە وپێغەمبەری خودایە.
وئەم وتارەی بەم سێ ئایەت کۆتایی پێهێنا کە فەرمانکردن بە تەقوای خواى گەورە وجێبەجێکردنی فەرمانەکان وخۆ بەدوورگرتن لە نەهی لێکراوەکانى تێدایە لەپێناو خواى گەورە، وپاداشتی ئەو کەسەی بەم شێوەیە گوێڕایەڵ بێت ؛ قسە وکردەوەکانی جوان دەبێت وخودا لە گوناهەکانی خۆشدەبێت ولە ژیانێکی بەختەوەرەدا دەبێت لە دونیادا ولە قیامەتدا شوێنی بەهەشتە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئیتاڵی كانادی الولوف البلغارية ئازەری ئۆكرانی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سونەتە لەپێش وتاری هاوسەرگیری و وتاری هەینی وئامۆژگاری کردن وهتد ؛ ئەم وتارە پێویستە (خطبة الحاجة) بووترێت.
  2. وتارەکە پێویستە حەمد کردن (إن الحمد لله ...)، وشایەتمان ، هەندێک ئایەتی قورئانی تێدا بێت.
  3. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەو شتانەى فێری هاوەڵان دەکرد کە پێویستیان بوو لەبابەتەکانى ئاینەکەیان.
زیاتر