عن جابر بن عبد الله، قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : "إذا خطبَ أحدُكم المرأة، فإن استطاع أن ينظر إلى ما يدعوه إلى نِكاحها فَلْيَفْعَلْ". فخطبتُ جارية فكنت أتَخَبَّأُ لها، حتى رأيتُ منها ما دَعاني إلى نِكاحها فتزَوجتُها.
[حسن] - [رواه أبو داود وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان چووە خوازبێنی ئافرەتێک، ئەگەر توانى سەیری شتێک بکات کە هانی دەدات بۆئەوەى مارەی بکات؛ ئەوا با سەیری بکات»، (جابر) دەڵێت: بۆیە چوومە خوازبێنی کچێک، خۆم دەشاردەوە هەتاوەکو ئەوەندەم بینی کە هانم بدات بۆئەوەى مارەی بکەم؛ وهاوسەرگیرم لەگەڵیدا کرد.
حەسەنە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى موستەحەبە -سونەتە- پیاو سەیری ئەو ئافرەتە بکات کە دەیەوێت بچێتە خوازبێنی ومارەی بکات، وسەیرکردنی تەنها دەست ودەموچاو دەگرێتەوە، چونکە ڕوو بەڵگەیە لەسەر جوانی یان پێچەوانەکەى، هەردوو دەست بەڵگەن لەسەر قەڵەوى وبەهێزی ولاوازى لاشە، وئەمیش مەزهەبی زۆرینەى زانایانە، ومەرج نییە ئافرەتەکە ڕازی بێت لەسەر ئەم سەیرکردنە بەڵکو بۆی هەیە سەیری بکات ئەگەر بێئاگاش بێت، وبە بێ ئەوەى پێی بڵێت چونکە ئەمە کردەوەى جابری کوڕی عبداللە بوو -ڕەزای خوای لێبێت-، وئەگەر نەیتوانى سەیری بکات؛ ئەوا دەتوانێت ئافرەتێک بنێرێت کە متمانەى پێدەکات بۆئەوەى سەیری بکات وسیفەتەکانى بۆ بگێڕێتەوە، وئەمە ڕێگەپێدراوە لە شەریعەتدا چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی تەبایی وخۆشەویستی لە نێوان هەردوویان، ئەگەر هاوسەرگیریەکە بە زانینەوە بوو ئەوا زۆر جار لە پاشاندا تووشی پەشیمان بوونەوە نابن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر