عَنْ أَسْمَاءَ بِنْتِ أَبِي بَكْرٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا، قَالَتْ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إِنِّي عَلَى الحَوْضِ حَتَّى أَنْظُرَ مَنْ يَرِدُ عَلَيَّ مِنْكُمْ، وَسَيُؤْخَذُ نَاسٌ دُونِي، فَأَقُولُ: يَا رَبِّ مِنِّي وَمِنْ أُمَّتِي، فَيُقَالُ: هَلْ شَعَرْتَ مَا عَمِلُوا بَعْدَكَ، وَاللَّهِ مَا بَرِحُوا يَرْجِعُونَ عَلَى أَعْقَابِهِمْ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەسمائی کچی ئەبی بەکرەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«من لە لای کانیاوەکەم -حەوزەکەم- بۆ ئەوەی ببینم کێ لە ئێوە دێت بۆ لام، خەڵکانێک ڕێگریان لێدەکرێت بگەنە لای من، دەڵێم: ئەی پەروەردگار شوێنکەوتووی منن ولە ئومەتەکەى منن، دەووترێت: ئایا دەزانیت لە پاش تۆ چیان کردووە؟ والله بەردەوام دەگەڕێنەوە لەسەر پاژنەى پێیان (هەڵدەگەڕێنەوە:مورتەد دەبن)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕووندەکاتەوە کە لەڕۆژی قیامەتدا لەسەر کانیاوەکەى دەبێت بۆئەوەى چاوەڕوانی ئەوانە بێت کە دێن لە ئومەتەکەى بۆ لای ئەو لەسەر کانیاوەکە، وخەڵکانێک ڕێگریان لێدەکرن بچن بۆ لای کاتێک نزیک دەبنەوە لێی -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش دەفەرموێت: ئەی پەروەردگار شوێنکەوتووی منن ولە ئومەتی منن، دەووترێت: ئایا زانیت چیان کرد لەپاش ئەوەى تۆ جێیانت هێشت، والله ئەوان بەردەوام بەرەو پاشەوە دەڕۆن وهەڵگدەڕێنەوە لەئاینەکەیان، نە ئەوان شوێنکەوتووی تۆن، ونە لە ئومەتی تۆن.