عَنْ سُفْيان بنِ عَبْدِ اللهِ الثَّقَفِيّ رضي الله عنه قال:
قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللهِ، قُلْ لِي فِي الْإِسْلَامِ قَوْلًا لَا أَسْأَلُ عَنْهُ أَحَدًا غَيْرَكَ، قَالَ: «قُلْ: آمَنْتُ بِاللهِ، ثُمَّ اسْتَقِمْ».

[صحيح] - [رواه مسلم وأحمد]
المزيــد ...

لە سوفیانی کوڕی عبد اللەی سەقەفیەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت:
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕستەیەكم پێ بڵێ لە ئیسلامدا ؛ كە پرسیار لە هیچ یەكێك نەكەم سەبارەتی جگە لە تۆ نەبێت، فەرمووی: «بڵێ: ئیمانم بە الله هێنا پاشان پابەندی ڕێگای ڕاست بە -ئیستیقامەتت هەبێت-».

صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هاوەڵێك بەناوی سوفیانی كوڕی عبد الله -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد ؛ بۆ ئەوەی قسەیەكی فێر بكات كە هەموو ماناكانی ئیسلامی لەخۆگرتبێت، وئەویش دەستی پێوە بگرێت وپرسیار لە كەسی تر نەكات سەبارەتی. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: بڵێ: باوەڕم بە الله هێنا، واتا باوەڕم هەیە بەوەی تەنها ئەو پەروەردگار وخوا وخوڵقێنەر وپەرستراوی هەقە وتاكە وبێ هاوتا وبێ هاوبەشە، پاشان ملكەچ دەبێت بۆ گوێڕایەڵی خوای گەورە ئەمیش بە ئەنجامدانی فەرزەكانی الله ودووركەوتنەوە لە حەرامكراوەكان، وبەردەوام وپابەند دەبێت لەسەر ئەم ڕێبازە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. بنچینەی ئاین بریتیە لە باوەڕهێنان بە الله ؛ بە پەروەردگارێتی وئولوهیەتی -پەرستراوێتی- وناو وسیفەتەكانی -سبحانه وتعالی-.
  2. گرنگی پابەند بوون لەسەر ڕێگای ڕاست -ئیستیقامەت- ؛ لەپاش ئیمان ھێنان، وبەردەوامبوون لەسەر پەرستنەكان، وجێگیر بوون لەسەر ئەمە.
  3. ئیمان (باوەڕ هێنان) مەرجە بۆ قبوڵ بوونی كردەوەكان.
  4. باوەڕ هێنان بە الله، هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە كە دەبێت مسوڵمان باوەڕی پێیان هەبێت لە بیروباوەڕەكان وبنچینەكانیان، وئەوەیشی پەیوەستە پێیان لە كردەوەكانی دڵ، وملكەچبوون بۆ الله لە ناخ وئاشكرادا.
  5. -ئیستیقامەت- بریتیە لە پابەندبوون بە ڕێگای ڕاست، ئەمیش بە جێبەجێكردنی واجبەكان ودوورکەوتنەوە لە نەهی لێكراوەكان.
زیاتر