عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ أَنْ تُؤْتَى رُخَصُهُ، كَمَا يُحِبُّ أَنْ تُؤْتَى عَزَائِمُهُ».

[صحيح] - [رواه ابن حبان]
المزيــد ...

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خواى گەورە پێی خۆشە ڕوخسەتەکانى جێبەجێ بکرێت هەروەکو چۆن پێی خۆشە واجبەکانى جێبەجێ بکرێت».

صەحیحە - ئیبنو حیبان گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە خواى گەورە پێی خۆشە ڕوخسەتەکانى جێبەجی بکرێت کە لە شەریعەتدا دایناوە، لە لادانى بارگرانی لە پەرستنەکان وحوکمەکان، وهەروەها ئاسانکاری لەسەر مرۆڤی موکەلەف -ئەو کەسەی ئەرکە شەرعیەکانى لەسەر واجبە- وئەم ڕوخسەتانەش وەکو کورتکردنەوە وکۆکردنەوەی (قەسر وجەمع)ی نوێژەکان لەکاتی سەفەر، وهەروەها خواى گەورە پێی خۆشە ئەو شتانەى واجبی کردووە جێبەجێ بکرێت؛ چونکە فەرمانى خواى گەورە سەبارەت بە ڕوخسەتەکان و واجبەکان یەک شتە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕەحمەتی خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بە بەندەکانى، وئەو -سبحانه وتعالى- پێی خۆشە ئەو ڕوخسەتانەى لە شەریعەتدا دایناون ؛ وەربگیرێن وکردەوەیان پێبکرێت.
  2. تەواوی وکەماڵی ئەم شەریعەتە، ولابردنی ناڕەحەتی وبارگرانی لەسەر مسوڵمان.
زیاتر