+ -

عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المُؤْمِنينَ رَضِيَ اللهُ عَنْها قَالَتْ:
كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا أَمَرَهُمْ أَمَرَهُمْ مِنَ الأَعْمَالِ بِمَا يُطِيقُونَ، قَالُوا: إِنَّا لَسْنَا كَهَيْئَتِكَ يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّ اللَّهَ قَدْ غَفَرَ لَكَ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ، فَيَغْضَبُ حَتَّى يُعْرَفَ الغَضَبُ فِي وَجْهِهِ، ثُمَّ يَقُولُ: «إِنَّ أَتْقَاكُمْ وَأَعْلَمَكُمْ بِاللَّهِ أَنَا».

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 20]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت:
هەرکاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە موسڵمانان بكردایە؛ فەرمانی پێدەكردن بەو كردەوانەی؛ کە بە پێی توانا بتوانن ئەنجامیان بدەن، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئێمە وەکو تۆ نین، خودا لە گوناهی ڕابردوو و داهاتووت خۆش بووە، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تووڕە بوو وئەمە لە ڕوخساریدا دیار بوو، پاشان فەرمووی: «من لە هەمووتان زیاتر لە خودا دەترسم و لە هەمووتان باشتر خودا دەناسم».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 20]

شیکردنەوە

دایکی باوەڕداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە کە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- کاتێک فەرمانی بە خەڵکی دەکرد بە کارێک لە کارەکان؛ فەرمانی بەوە دەکرد کە ئاسانە لەسەریان نەک قورس و ناڕەحەت، لە ترسی ئەوەی نەوەك نەتوانن بەردەوام بن لەسەری، و خۆیشی بە هەمان شێوە؛ كاری بە ئاسانترەكە دەكرد هەروەكو چۆن فەرمانی پێدەکردن، بەڵام ئەوان داوایان لێدەکرد کە ئەرکی قورسیان پێ بسپێرێت، چونکە پێیان وابوو کە پێویستیان بە زێدەڕۆیی هەیە لە ئەنجامدانی كردەوەدا بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانیان. دەیانووت: ئەی پێغەمبەری خودا، حاڵی ئێمە وەک حاڵی تۆ نییە، چونکە خوای گەورە لە گوناهەکانی پێشوو و داهاتووی تۆ خۆش بووە، ئەویش تووڕە دەبوو هەتاوەکو تووڕەییەكەی لەسەر ڕووخساری دەردەكەوت، پاشان دەیفەرموو: بەڕاستی من لە هەمووتان زیاتر لە خوا دەترسم و زاناترم سەبارەت بە ئەو، بۆیە ئەوە ئەنجام بدەن کە فەرمانتان پێدەکەم.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئیبن حەجەر دەڵێت: تەنها فەرمانی پێکردوون بەو شتانەی کە ئاسانن لەسەریان بۆئەوەی بەردەوام بن لەسەر ئەنجامدانی، هەروەک لە گێڕانەوەیەكی تردا هاتووە كە دەفەرموێت: (خۆشەویسترین کردەوە لە لای خودا ئەوەیە كە بەردەوام ئەنجام دەدرێت).
  2. پێویستە پیاوی چاک واز لە کۆششکردن نەهێنێت لە کردەوەدا ؛ بەهۆی پشت بەستن بە چاکێتی خۆی.
  3. ڕێگەپێدراوە مرۆڤ باسی ئەو فەزڵ و چاکێتیە بكات كە لە خودی خۆیدا هەیە بەپێی پێویستی، بەمەرجێك دڵنیا بێت لەوەی كە تووشی خۆهەڵکێشان و خۆبەگەورەزانین نابێت.
  4. باشتر وایە لە پەرستندا میانڕەوی و بەردەوامی هەبێت، نەک زیادەڕەوی کردنێک کە ببێتە هۆی وازلێهێنان.
  5. ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەگەر بەندە گەیشتە لوتکە لە پەرستن و بەرهەمەکانیدا؛ ئەوە زیاتر هانی دەدات بۆ بەردەوامبوون لەسەری، بۆ هێشتنەوەی نیعمەتەکە، و بۆ زیادکردنی بە سوپاسگوزاری کردن لەسەری.
  6. ڕەوایەتی تووڕەبوون لە کاتی پێشێلکردنی فەرمانێکی شەرعیدا، و نكۆڵی كردن لە کەسی زیرەک و شیاو بۆئەوەی لە مانا تێبگات کاتێک کەمتەرخەمی دەکات لە تێگەیشتندا، وبۆ هاندانی لەسەر هۆشیاری و ئاگاداربوون.
  7. ئاماژەیە بۆ نەرمونیانی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- بەرامبەر بە ئوممەتەکەی، وبۆ ئەوەی کە ئایین ئاسانە، و شەریعەت لێبووردەیە و پاکە لە شیرك وهاوبەشدانان بۆ الله.
  8. زۆری بەپەرۆشی و ئارەزووی هاوەڵان بۆ ئەنجامدانی پەرستنەكان، و خێر وچاكەی زیاتریان داوا دەكرد.
  9. وەستان لەسەر ئەو سنوورەی کە شەریعەت دایناوە لە واجب وحەرام وڕوخسەت وهتد، و باوەڕبوون بەوەی جێبەجێكردنی ئاسانترەكە کە بە پێی شەریعەتە؛ باشترە لە جێبەجێكردنی قورسترەکە کە پێچەوانەی شەریعەتە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئەندەنوسی بەنگالی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی داری مەجەری الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر