+ -

عَنِ الْعَبَّاسِ بْنِ عَبْدِ الْمُطَّلِبِ رضي الله عنه أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، يَقُولُ:
«ذَاقَ طَعْمَ الْإِيمَانِ مَنْ رَضِيَ بِاللهِ رَبًّا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا، وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولًا».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 34]
المزيــد ...

لە عەباسی كوڕی عەبدولموتەڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- گوێی لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو:
«تامی ئیمانی چەشتووە ئەو كەسەی ڕازیە بەوەی الله پەروەدگاری بێت، وئیسلام ئاینی بێت، وموحەمەد پێغەمبەری بێت».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 34]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە ئیمانداری ڕاستگۆ لە ئیمانەكەیدا كە دڵنیایە سەبارەتی ؛ لە دڵیدا هەست بە ئاسوودەیی وفراوانی وخۆشی وتام وچێژی نزیكبوونەوە لە الله دەكات -سبحانه وتعالی- بەمەرجێك بەم سێ شتە ڕازی بێت:
یەكەم: ڕازی بێت بەوەی الله پەروەردگاریەتی، مانای ئەوەیە دڵی فراوان وڕازی بێت سەبارەت بە هەرشتێك لەلایەن پەروەردگاریەوە دێت لە دابەشكردنی ڕزقەكان وحاڵەكان، ولە دڵیدا ناڕازی نەبێت سەبارەت بە شتێك لە حوكمەكانی الله، وهیچ یەكێكی تر بە پەروەردگاری نازانێت جگە لە الله.
دووەم: ڕازی بێت بەوەی ئیسلام ئاینیەتی، مانای ئەوەیە دڵی ئاسوودە وفراوان بێت سەبارەت بە ئەرك و واجبەكان لە ئاینی ئیسلامدا، و لەسەر هیچ ڕێچكە وڕێبازێك نەبێت جگە لە ئیسلام.
سێیەم: ڕازی بێت بەوەی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەریەتی، مانای ئەوەیە دڵی فراوان وئاسوودە بێت سەبارەت بە هەموو ئەو شتانەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێناویەتی بەبێ دوودڵی وبەبێ گومان، بۆیە هیچ ڕێبازێك ناگرێت بەر ئەگەر پێچەوانەی سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئەندەنوسی بۆسنی سینهالی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی ڕۆمانی مالاگاشی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئیمان -باوەڕ- تام وچێژی هەیە بە دڵ هەستی پێدەكرێت، هەروەكو چۆن هەست بە چێژ وخۆشی خواردن وخواردنەوە دەكرێت بە دەم.
  2. لاشە هەست بە چێژ وخۆشی خواردن وخواردنەوە ناكات مەگەر كاتێك ساغ وسەلامەت بێت، بەهەمان شێوە دڵ ئەگەر سەلامەت بێت لە نەخۆشیە گومڕاكەرەكان وشەهوەتە حەرامەكان؛ ئەوا هەست بە چێژی ئیمان دەكات، وهەركاتێك نەخۆش بێت ؛ هەست بە تام وچێژی ئیمان ناكات، بەڵكو لەوەیە دڵی نەخۆش شتێك بەلای خۆیەوە جوان وخۆش بكات لە ئارەزووە حەرامكراوەكان وتاوانەكان كە هۆكارە بۆ تیاچوونی.
  3. مرۆڤ ئەگەر بە شتێك ڕازی بێت وبە چاكی دابنێت ؛ ئەوا جێبەجێكردنی لەسەری ئاسان دەبێت، وهیچ وردەكاریەكی ئەو شتەی لەسەر ناڕەحەت وقورس نابێت، وئاسوودەیە هەركاتێك ئەنجامی بدات وخۆشی ئەو شتە دێتە نێو دڵیەوە، بەهەمان شێوە ئیماندار ئەگەر ئیمان بچێتە نێو دڵیەوە، پەرستنی وگوێڕایەڵیكردنی پەروەرگاری لەسەر ئاسان دەبێت ودەروونی چێژی لێوەردەرگێت، وناڕەحەتیەكانی لەسەر قورس نابێت.
  4. ئیبن قەیم دەڵێـت: ئەم فەرموودەیە ڕازیبوون بە پەروەردگارێتی وئولوهیەتی -پەستراوێتی- الله ی تێدایە، هەروەها ڕازیبوون بە پێغەمبەرەكەی وگوێڕایەڵبوونی، وڕازیبوون بە ئاینەكەی وملكەچبوون بۆی.
زیاتر