عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ رضي الله عنهما قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إِنَّ الْإِيمَانَ لَيَخْلَقُ فِي جَوْفِ أَحَدِكُمْ كَمَا يَخْلَقُ الثَّوْبُ الْخَلِقُ، فَاسْأَلُوا اللَّهَ أَنْ يُجَدِّدَ الْإِيمَانَ فِي قُلُوبِكُمْ».

[صحيح] - [رواه الحاكم والطبراني]
المزيــد ...

لە عبداللە کوڕی عەمرو کوڕی ئەلعاس -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئیمان -باوەڕ- کۆن ولاواز دەبێت لە دڵی هەریەکێکتان هەروەکو چۆن جلی کۆن دەدڕێت ولاواز دەبێت، بۆیە داوا لە خواى گەورە بکەن کە ئیمان لە دڵەکانتان نوێ بکاتەوە».

صەحیحە - حاكم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە ئیمان کۆن ولاواز دەبێت لە دڵی مسوڵمان وەکو جلی نوێ کە لەپاش زۆر بەکارهێنان وماوەیەکی زۆر کۆن دەبێت؛ وئەمیش بەهۆی کەمتەرخەمی لە پەرستنەکان، یان کردنی تاوانەکان وڕۆژچوون لە شەهوەتەکان. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی کردووە بۆئەوەى داوا لە خواى گەورە بکەین کە ئیمان لەدڵماندا نوێ بکاتەوە، ئەمیش بە جێبەجێکردنی فەرزەکان وزۆر یادی خواى گەورە وداواى لێخۆشبوون -ئیستیغفار کردن- دەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ داواکردن لە خواى گەورە بۆئەوەى جێگیر بێت لەسەر ڕێگای ڕاست وئیمان لە دڵدا نوێ بکاتەوە.
  2. ئیمان -باوەڕ- بە وشە وکردەوە وبیروباوەڕە -عەقیدەیە-، بە پەرستن وگوێڕایەڵی الله زیاد دەکات، وبە گوناهـ وسەرپێچی کەم دەکات.
زیاتر