عن عثمان بن عفان رضي الله عنه مرفوعاً: «ما من عبد يقول في صباح كل يوم ومساء كل ليلة: بسم الله الذي لا يضر مع اسمه شيء في الأرض ولا في السماء وهو السميع العليم، ثلاث مرات، إلا لم يَضُرَّهُ شيء».
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه والنسائي في الكبرى وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عوسمانى کوڕی عەفانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەربەندەیەک لە هەموو بەیانیەک وهەموو ئێوارەیەکدا بڵێت: ( بسم الله الذي لا يضر مع اسمه شيء في الأرض ولا في السماء وهو السميع العليم )*، سێ جار؛ ئەوا هیچ شتێک زیانی پێناگەیەنێت». *(واتە: بەناوى خودا [پەنا دەگرم بە ناوى پیرۆزی خودا کە (الله) )یە] کە بە پەناگرتن بەم ناوە پیرۆزە هیچ شتێک ناتوانێت زیان بگەیەنێت نە لە ئاسمان ونە لە زەویدا، خودا بیسەرە (السمیع)ە و زانایە (العلیم)ە)
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هەربەندەیەک هەموو بەیانیەک (پاش نوێژی بەیانی یان پاش خۆر دەرچوون) وهەموو ئێوارەیەک (پاش نوێژی عەسر یان پاش خۆرئاوا بوون)، لە گێڕانەوەکەى (أحمد)دا: (قال في أول يومه أو في أول ليلته)، واتە: (لە کاتی سەرەتای ڕۆژ یان کاتی سەرەتای شەودا، بڵێت): (بسم الله، واتە: بە ناوى خودا) واتا: ناوى خودا دەهێنم بۆ بە مەزندانانى وداوای کردنی پیرۆزی وبەرەکەت بەهۆی ئەم ناوەى خوداوە. (الذي لا يضر مع اسمه، واتە: کە بە پەناگرتن بەم ناوە پیرۆزە هیچ شتێک ناتوانێت زیان بگەیەنێت): واتا بە زیکر کردن وخوێندنی ئەم ناوە بە بیروباوەڕێکی چاک ودروست ونیەتێکی دڵسۆزەوە. (شيء) واتا: هيچ شتێک یان بوونەوەرێک. (في الأرض ولا في السماء): واتە نە لە زەوی ونە لە ئاسمان، مەبەست لە زەویدا شەڕ وزیانی بوونەوەر وکارەساتەکان، لە ئاسمان مەبەست بەڵا وسزا دابەزیوەکانە.(وهو السميع العليم ) واتە: خودا (السمیع)ە بیسەرە؛ قسەکانمان دەبیستێت وتەناتەت قسەکانى نێو دڵ ونەفسیشمان دەبیستێت کە هیچ مرۆڤێک نایبیستێت وپێی نازانێت، وزانایە (العلیم)ە؛ زانایە وشارەزایە سەبارەت بە حاڵ وکردەوەکانمان وئەوەى بە نیازین ئەنجامی بدەین. ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ ئەوەى کە ئەم وشانە هۆکارن بۆ دوورخستنەوەى هەر شەڕ وزیانێک لەسەر ئەو کەسەی دەیڵێت. ئەم فەرموودەیە گێڕاوەتەوە لە عوسمانى کوڕی عەفانەوە لە لایەن (ئابان)ەوە کە لە متمانەپێکراوەکانى تابعینە وکوڕی عوسمانیشە، ئابان تووشی (شەلەل) بوو، ئەو پیاوەى فەرموودەکەى لە ئابانەوە گێڕایەوە بە سەرسوڕمانەوە سەیری دەکرد، ئابان پێی ووت: بۆچی وا سەیرم دەکەیت؟ والله درۆم نەکردە بەناوى عوسمانەوە (بە ناوى باوکیەوە) وعوسمانیش درۆی نەکردە بەناوى پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، بەڵام ئەو ڕۆژەى تووشی (شەلەل) بووم؛ تووڕە بووم ولە بیرم چوو ئەم زیکرە بخوێنم. چەند سوودێک لەم باسە: 1/ توڕەیی وەکو دەرد ونەخۆشی وایە؛ مرۆڤ بێبەشدەکات لە ئەقڵ وژیری ولێکدانەوە بۆ ڕووداوەکان. 2/ ئەگەر خواى گەورە بیەوێت قەدەری جێبەجێ بکات، ئەوا بەندە دووردەخاتەوە وبێبەشی دەکات لە هەر هۆکارێک کە ئەگەر بیکات یان بیڵێت؛ قەدەرەکە جێبەجێ نابێت. 3/ نزا کردن هۆکارە بۆ ڕەتدانەوە وجێبەجێ نەبوونی قەزا وبڕیار (القضاء) لەسەر قەدەری (چارەنووسی) مرۆڤ. 4/ بەهێزی باوەڕ ویەقینی پێشینی یەکەمی ئەم ئومەتە بە خواى گەورە، وبە ڕاستدانان وباوەڕیان بەوەى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسیکردووە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر