عن أبي هريرة رضي الله عنه أنّ رسولَ الله صلى الله عليه وسلم قال: «لا يمَنَعَنَّ جارٌ جاره: أن يغرِزَ خَشَبَهُ في جداره، ثم يقول أبو هريرة: ما لي أراكم عنها مُعْرِضِين؟ والله لَأرْميَنّ َبها بين أكتافكم».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێت دراوسێیەک ڕێگری بکات لە دراوسێکەى: لەوەى بزماری داری بچەقێنێت بە نێو دیوارەکەیدا»، ئەبو هورەیرە دەڵێت: ئەوە چییە دەبینم ئەمەتان پێ قبوڵ نییە؟ والله من بە زۆری لە نێو ئێوەدا بڵاوی دەکەمەوە (ئەم بابەتە).
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

دراوسێ مافی هەیە بەسەر دراوسێکەى دەبێت ڕەچاویان بکات، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕێنموێنی کردووە کە مرۆڤ پەیوەندی باشی هەبێت لەگەڵ دراوسێ، وباسی ئەوە دەکات کە جبریل -علیه السلام- بەردەوام ڕێنموێنی دەکرد سەبارەت بە دراوسێ هەتاوەکو پێی وابوو کە دەیکات بە میراتگریش، ئەمیش بەهۆی مەزنی مافى و واجب بوونی چاکەکاری بەرامبەر، ونابێت دراوسێکان شەڕ وزیان بە یەکتر بگەیەنن بە قسە یان کردەوە، وهەروەها پێویستە مرۆڤ سوور بێت لەسەر سوود گەیاندن بە پێی توانا بە دراوسێ ولابردنی زیان لەسەریان، لەو سوودانەش ئەگەر دراوسێ ویستی دارێک بچەقێنێت بە دیواری دراوسێکەى ئەوا پێویستە ڕێگەى پێبدات ئەگەر دراوسێی دووەم خۆی زیانی بەر دیوارەکەى نەکەوێت، پێویستە دراوسێی خاوەن دیوار ڕوخسەت بدات لەم سوودە کە دراوسێی یەکەم دەیەوێت چونکە پێویستە، وئەگەر زیانی نەبوو بۆ دیوارەکەى وڕێگەى نەدا ئەوا دەبێت فەرمانڕەوا بە زۆر وایلێبکات کە ڕێگا بدات، ئەگەر پێویست نەبوو ئەوا نابێت زیانێک لابدرێت بە زیانێکی وەکو خۆی، بنچینە ئەوەیە نابێت هیچ زیانێک بدرێت لە مسوڵمان ومافەکانى قەدەغەکراون لەسەر هەموو کەسێک؛ مەگەر بە ڕوخسەتی خۆی نەبێت، کاتێک ئەبو هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- مەبەستی شەریعەتی زانی لەم سونەتە، نکۆڵی لە خەڵکی کرد بەهۆی ئەوەى کاری پێناکەن، وپەیمانیدا بەوەى ناچاریان بکات بە پابەند بوون بەم سونەتەوە، چونکە دراوسێ مافی زۆری هەیە کە خواى گەورە واجبی کردووە وپێویستە مرۆڤ جێبەجێیان بکات، وزانایان کۆکن لەسەر قەدەغەکردنی چەقاندنی دار بە نێو دیواری دراوسێدا ئەگەر تووشی زیانی بکات مەگەر بە ڕوخسەتی خۆی نەبێت، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت: (لا ضرر ولا ضرار) واتە: (زیان وزیانلێدان نابێت هەبێـت جا بە ئەنقەست یان بە نائەنقەست بێت).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی ئیگۆری پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان