+ -

عَنْ أَبِي شُرَيْحٍ رضي الله عنه أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«وَاللَّهِ لاَ يُؤْمِنُ، وَاللَّهِ لاَ يُؤْمِنُ، وَاللَّهِ لاَ يُؤْمِنُ»، قِيلَ: وَمَنْ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: «الَّذِي لاَ يَأْمَنُ جَارُهُ بَوَايِقَهُ».

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 6016]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی شورەیحەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«والله باوەڕی نەهێناوە، والله باوەڕی نەهێناوە، والله باوەڕی نەهێناوە». ووتراوە: كێ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو كەسەی دراوسێكەی دڵنیا نییە لە خراپەكارییەكانی».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 6016]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێندی خوارد وسێ جار جەختی كردەوە لەسەر سوێندەكەی، وفەرمووی: والله ئیمانی نەهێناوە، والله ئیمانی نەهێناوە، والله ئیمانی نەهێناوە، هاوەڵان پرسیاریان لێكرد: كێ ئیمانی نەهێناوە ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: ئەو كەسەی كە دراوسێكەی دەترسێت لە خیانەت وستەم وشەڕی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نكۆڵی كردنی بوونی باوەڕ لەو كەسەی كە دراوسێكەی دڵنیا نییە لە ستەم وشەڕی بەڵگەیە كە ئەمە یەكێكە لە تاوانە گەورەكان، وئەوەی ئەنجامی بدات باوەڕی كەمە.
  2. جەختكردنەوە لەسەر هاندان بۆ چاكەكاری بەرامبەر بە دراوسێ ودووركەوتنەوە لە زیان پێگەیاندنی بە قسە یان بە كردەوە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئەندەنوسی بەنگالی تورکی ڕووسی سینهالی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری مالاگاشی الجورجية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان