+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«لَا يَشْكُرُ اللَّهَ مَنْ لَا يَشْكُرُ النَّاسَ»

[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي وأحمد] - [سنن أبي داود: 4811]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەی سوپاسی خەڵكی نەكات؛ سوپاسی خوای گەورەیش ناكات».

[صەحیحە] - - [سنن أبي داود - 4811]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەواڵیداوە: بە شێوەیەكی گشتی ئەو کەسەی كە سوپاسی خەڵکی ناکات لەسەر چاکەكاری و یارمەتیان بۆی؛ ئەوا سوپاسی خودایش ناکات، ئەمیش بەهۆی بوونی پەیوەندی لەنێوان هەردوو کارەکە، چونکە هەرکەسێک سروشت و خووی بریتی بێت لە سوپاس نەکردنی خەڵکی و وازهێنان لە سوپاسگوزارییان، ئەوا هەمان خووی دەبێت لە سپڵە بوون بەرامبەر بە نیعمەتەكانی خودا، و کەمتەرخەم دەبێت لە سوپاسكردنی خودا لەسەر بەخشینیان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. گرنگی سوپاسكردنی خەڵكی بەرامبەر بە چاكەكاریەكانیان.
  2. نیعمەت بەخشی ڕاستەقینە تەنها الله یە -سبحانه وتعالی-، و خەڵكی هۆكارن خوای گەورە ڕامیان دەكات بۆ هەریەكێك بیەوێت؛ جا بۆیە سوپاسكردنی خەڵكی لە سوپاسكردنی الله یە -سبحانه وتعالی-.
  3. سوپاسکردنی خەڵکی لەسەر چاکەكاریان بەڵگەیە لەسەر كامڵێتی ڕەوشت جوانی.
وه‌رگێڕانی ماناكان: بەنگالی ڤێتنامی پورتوگالی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی داری مەجەری الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر