عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَقَفَ عَلَى نَاسٍ جُلُوسٍ، فَقَالَ:
«أَلاَ أُخْبِرُكُمْ بِخَيْرِكُمْ مِنْ شَرِّكُمْ؟» قَالَ: فَسَكَتُوا، فَقَالَ ذَلِكَ ثَلاَثَ مَرَّاتٍ، فَقَالَ رَجُلٌ: بَلَى يَا رَسُولَ اللهِ، أَخْبِرْنَا بِخَيْرِنَا مِنْ شَرِّنَا، قَالَ: «خَيْرُكُمْ مَنْ يُرْجَى خَيْرُهُ وَيُؤْمَنُ شَرُّهُ، وَشَرُّكُمْ مَنْ لاَ يُرْجَى خَيْرُهُ وَلاَ يُؤْمَنُ شَرُّهُ».
[صحيح] - [رواه الترمذي] - [سنن الترمذي: 2263]
المزيــد ...
له ئەبو هوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەستا لەلای كۆمەڵە خەڵكێك كە دانیشتبوون، وفەرمووی:
«ئایا هەواڵتان پێ نەدەم دەربارەی باشترینتان و خراپترینتان؟»، ئەبو هورەیرە دەڵێت: ئەوان بێدەنگ بوون، سێ جار ئەو قسەیەی دووبارە کردەوە، پاشان پیاوێک ووتی: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا (پێمان بڵێ) سەبارەت بە باشترینمان و خراپترینمان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «باشترینتان ئەو کەسەیە کە هیوای خێری لێ دەکرێت و خەڵکی لە شەڕی پارێزراون، و خراپترینتان ئەو کەسەیە کە هیوای خێری لێ ناکرێت و خەڵکی لە شەڕی پارێزراو نین».
[صەحیحە] - [تورموذی گێڕاویەتیەوە] - [سنن الترمذي - 2263]
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لەلای کۆمەڵێک لە هاوەڵانی وەستا کە دانیشتبوون، و پرسیاری لێکردن: ئایا هەواڵتان پێ نەدەم و بۆتان باس نەكەم سەبارەت بەوەی کێ باشترینتانە و کێ خراپترینتانە؟ ئەوانیش قسەیان نەکرد و هیچ وەڵامێکیان نەدایەوە، لە ترسی جیاکردنەوەی باشترین و خراپترینیان و ترسان لە ئابڕووچوون؛ بۆیە بێدەنگ بوون. پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- سێ جار پرسیارەکەی دووبارە کردەوە، پیاوێک لە ئەوان وەڵامی دایەوە: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا، هەواڵمان پێبدە سەبارەت بە باشترینمان لە خراپترینمان. پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بۆی ڕوون کردنەوە: باشترینتان ئەو کەسەیە کە ئومێدی چاكەی لێ دەکرێت، و چاکەکاری لێ چاوەڕوان دەکرێت، و خەڵكی لە شەڕی ئەو پارێزراون، و لە ستەم و خراپە و زۆرداری ئەو ناترسن، و خراپترینتان ئەو کەسەیە کە ئومێدی چاكەی لێ ناکرێت، و چاوەڕوانی لێ ناکرێت كە چاكەكار بێت، و خەڵكی لە شەڕی پارێزراو نین، بەڵکو لە ستەم و خراپە و زۆرداری ئەو دەترسن.