عن زينب بنت أبي سلمة قالت: تُوُفِّيَ حَمِيْمٌ لأم حبيبة، فدعت بصُفْرَةٍ، فَمَسحَتْ بذراعيها، فقالت: إنما أصنع هذا؛ لأني سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «لا يحل لامرأة تؤمن بالله واليوم الآخر أن تُحِدَّ على ميت فوق ثلاث، إلا على زوج: أربعة أشهر وعشرًا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە زەینەبی کچی ئەبی سەلەمەوە دەڵێت: کەسێکی نزیکی ئوم حەبیبە مرد، ئەویش داواى بۆنێکی زەردی کرد، و(بۆنەکەى) مەسح کردە سەر باڵەکانى، و ووتی: من ئەمە دەکەم، چونکە گوێم لێبووە کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- دەیفەرموو: «حەڵاڵ نییە بۆ ئافرەتێک باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە کە ماتەمینی بۆ مردوو بکات زیاتر لە سێ ڕۆژ، مەگەر بۆ مێردە (مردووەکەى) نەبێت: چوار مانگ ودە ڕۆژ (ماتەمەمینی بۆ دەکات)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

باوکی ئوم حەبیبە کۆچی دوایی کرد، وئەویش زانستی هەبوو سەبارەت بە نەهی کردن لە ماتەمەمینی کردن بۆ مردوو زیاتر لە سێ ڕۆژ، بۆیە ویستی ئەمە جێبەجێ بکات، داواى بۆنێکی زەردی کرد، و(بۆنەکەى) مەسح کردە سەر باڵەکانى، وهۆکاری ئەم بۆن لەخۆدانەى ڕوونکردەوە، ئەویش ئەوەیە گوێی لێبووە کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- دەیفەرموو: (حەڵاڵ نییە بۆ ئافرەتێک باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە کە ماتەمینی بۆ مردوو بکات زیاتر لە سێ ڕۆژ، مەگەر بۆ مێردە -مردووەکەى- نەبێت: چوار مانگ ودە ڕۆژ -ماتەمەمینی بۆ دەکات-)؛ ماتەمینی بە واتای ئەوە دێت خۆی ناڕازێنێتەوە وبۆن لە خۆی نادات، نەک مەبەست پۆشینی جلی ڕەش وشین بێت بە بەردەوامی، بەڵکو ئافرەت لە ماڵەوە پاش مردنی مێردەکەى یان خزمەکەى دەتوانێت هەر جۆرە ڕەنگێک لەبەر بکات، مەگەر بۆ دەرەوە نەبێت نابێت جلێکی ڕازاوە وسەرنجڕاکێش لەبەر بکات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر