عن عائشة رضي الله عنها قالت: "أُمِرَتْ بريرة أن تعتد بثلاث حِيَضٍ».
[صحيح] - [رواه ابن ماجه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «بەریرە فەرمانی پێکرا عیدەکەى* سێ سووڕی مانگانە -سێ حەیز- بێت». *(عیدە: ماوەی چاوەڕوانیکردنی ئافرەت بۆئەوەى جارێکی تر هاوسەرگیری بکات پاش ئەوەى تەڵاقدرا یان گرێبەستەکەى هەڵوەشاندەوە -خولعی کرد- یان پیاوەکەى مرد پاش ئەوەى لەگەڵ پیاوەکە جووتبوون -دخول:جیماع- ڕوویدا بوو، ماوەکەى دەگۆڕێت بە پێی حاڵەتەکان)
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

بەریرە خزمەتکاری -کچە بەندەى- عائیشە بوو -ڕەزای خوای لێبێت- ئازاد کرا لە بەندایەتی، وهاوسەری پیاوێک بوو کە ئەویش بەندە -خزمەتکار- بوو بەناوى موغیس، بۆیە بژاردە درا بە بەریرە بەوەى لەگەڵ مێردەکەیدا بمێنێتەوە یان گرێبەستی هاوسەرگیریەکەى هەڵبوەشێنێتەوە؛ بۆیە گرێبەستەکەى هەڵوەشاندەوە، هەروەکو لە فەرموودەکەدا هاتووە فەرمانى پێکرا لە لایەن پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- کە عیدەکەى* سێ سووڕی مانگانە -سێ حەیز- بێت، هەرچەندە هاوسەرگیرییەکەى بەهۆی هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستی هاوسەرگیری (فسخ العقد) کۆتایی پێهێندرا، نەک تەڵاقدان بێت، وجیابوونەوەیە لە مێرد کاتێک لە ژیاندایە، نەک مردبێت، وئەو مێردەى بەهۆی جیابوونەوەى لێی عیدەى بۆ دیاریکرا هێشتا لە ژیاندا ماوە وبەندەیە -خزمەتکارە:رەقیقە-. *(عیدە: ماوەی چاوەڕوانیکردنی ئافرەت بۆئەوەى جارێکی تر هاوسەرگیری بکات پاش ئەوەى تەڵاقدرا یان گرێبەستەکەى هەڵوەشاندەوە -خولعی کرد- یان پیاوەکەى مرد پاش ئەوەى لەگەڵ پیاوەکە جووتبوون -دخول:جیماع- ڕوویدا بوو، ماوەکەى دەگۆڕێت بە پێی حاڵەتەکان)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر