عن جابر رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «لا يَبِيتَنَّ رجل عند امرأة ثيِّب، إلا أنْ يكون ناكِحًا أو ذا مَحْرَم».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێت هیچ پیاوێک شەو لە لای ئافرەتێک بمێنێتەوە کە پێشتر مارە کرابێت؛ مەگەر مێردی بێت یان مەحرەمی بێت».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی دەکات لە مانەوە بە شەو بە تەنها لەگەڵ ئافرەتێک کە پێشتر مارە کرابێت، ولێرەدا باسی ئەو ئافرەتە کراوە کە هاوسەرگیری کردووە چونکە زۆر جار ئەمە ڕوودەدات چونکە جاری وا هەیە بە تەنها خۆی ومێردەکەى لە ماڵێکدان یان چەند منداڵێکی بچووکیان هەیە بۆیە لەوەیە بە تەنها مانەوە ڕووبدات، بەڵام سەبارەت بەو ئافرەتانەی مارە نەکراون (کچە) زۆر جار بەو شێوەیە شەرم دەکەن وخۆیان لە پیاوان دوور دەخەنەوە ولە ناو خێزانەکانى خۆیانن کە برا وباوک وخوشک ودایکیان لەگەڵدایە بۆیە بە تەنها مانەوە لەگەڵیان ڕوونادات، وهەروەها زانراوە ئەگەر نەهی کرا بێت لە مانەوە بە تەنها لەگەڵ ئافرەتێک کە مارە کرابێت ئەوا مانەوە بە تەنها لەگەڵ ئافرەتێک پێشووتر مارە نەکرا بێت زیاتر نەهی کردنەکە دەیگرێتەوە. وئەم بە تەنها مانەوە مێرد ومەحرەمەکانی ئافرەتەکە وەکو باوک وبرا ومام وخاڵ وئەوانى تر ناگرێتەوە. وکاتێک دەفەرموێت: (نابێت هیچ پیاوێک شەو لە لای ئافرەتێک بمێنێتەوە) مانای ئەوە نییە کە بۆی هەیە بە ڕۆژ بە تەنها لەگەڵیدا بمێنێتەوە، وبە تەنها مانەوە لە شوێنێکدا لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەم حەرامە لە هەموو کاتێکدا، لە گێڕانەوەیەکدا هاتووە کە بە درێژایی ساڵ نەهی کراوە لە مانەوە بە تەنها لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەمدا. وئەگەر کەسی مەحرەم جێی متمانە نەبێت ئەوا دەبێت ئافرەتەکە ئافرەتی تری لەگەڵدا بێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر