عن عائشة رضي الله عنها قالت: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «لا تُحَرِّمُ الْمَصَّة وَالْمَصَّتَان».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزاى خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «یەک یان دوو مژین؛ (مارەیی کردن) حەرام ناکەن».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزاى خوای لێبێت- دەیگیڕێتەوە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەفەرموێت (ئەم مانایە دەگەیەنێت): کاتێک منداڵی خوار تەمەن دوو ساڵ یەک جار یان دوو جار مەمکی ئافرەتێک دەمژێت جگە لە دایکی ڕاستەقینەى خۆی؛ ئەمە نابێتە هۆی ئەوەى ببێتە کوڕی ئەم ئافرەتە لە شیرپێدانەوە (کوڕی شیری)، ونابێت هۆی دروستبوونی مەحرەمیەت (حەرامبوون) لە نێوانیان؛ چونکە مەرجەکانى مەحرەمیەت کامڵ نەبووە، چونکە ئەو شیرپێدانەى دەبێتە هۆی دروستبوونی مەحرەمیەت: حەڵاڵبوون ناهێڵێت ئەگەر منداڵە شیرپێدراوەکە بیەوێت هاوسەرگیری بکات لەگەڵ ئەو ئافرەتەى شیری پێداوە یان بیەوێت هاوسەرگیری بکات لەگەڵ مەحرەمەکانى یان مەحرەکانى مێردەکەى چونکە شیرەکە بۆ مێردەکەى دەگەڕێتەوە [بەهۆی مەنی مێردەکەیەوە ئافرەتەکە سکی پڕ بوو وشیر پەیدا بوو لە سینگیدا]، ودروستە منداڵەکە ئەگەر گەورە بوو بە تەنها بێتەوە لە گەڵ مەحرەمەکانى ژن ومێردەکە وسەفەریان لەگەڵدا بکات چونکە بووە بە بەشێک لەو خێزانە بەڵام هەندێک حوکمی تر نایگرێتەوە. بۆیە ئەم ژمارە کەمە لە شیرپێدانە نابێتە هۆی دروستبوونی مەحرەمیەت لە بابەتی شیرپێداندا، ودەبێت پێنج جار شیری پێبدات ئینجا ئەم مەحرەمیەتە دروستدەبێت بەهۆی فەرموودەیەکی تر هەر عائیشە دەیگێڕێتەوە لە -مسلم- دا: (فنسخن بخمس معلومات) واتە: (هەڵوەشێندرانەوە -نەسخ کرانەوە- بە پێنج جار -شیرپێدانى- زانراو).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر