لیستی فەرموودەکان

شیر پێدان هەموو ئەو شتانە حەرام دەکات؛ کە بە هۆی منداڵبوونەوە حەرام دەبن
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات ژوورەوە بۆ لام، وپیاوێک لە لام بوو، ووتی: ئەی عائیشە، ئەمە کێیە؟ ووتم: برامە لە شیرپێدانەوە، فەرمووی: ئەی عائیشە، ئاگاداربن (ئەی ئافرەتان) کێ وەکو براتان دادەنێن؟ چونکە ئەو شیرپێدانە (مارەیی قەدەغە دەکات) کە برسێتی ناهێڵێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە کچەکەى حەمزە فەرمووی: حەڵاڵ نییە بۆ من (مارەی بکەم)، ئەوەی بەهۆی شیرپێدانیشەوە حەرام دەبێت (مارەکردنی)؛ هەروەکو حەرامبوونی (مارەکردنیەتی) بەهۆی ڕەچەڵەکەوە، ئەو کچی برامە لە شیرپێدانەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
یەک یان دوو مژین؛ (مارەیی کردن) حەرام ناکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
لەو ئایەتانەى دەخوێندران لە قورئاندا: (عَشْرُ رَضَعَاتٍ مَعْلُومَاتٍ يُحَرِّمْنَ)، پاشان هەڵوەشێندراوە بە (پێنج -شیرپێدانی- زانراو)، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دواییکرد، لەکاتێکدا ئەم وشانە هەر دەخوێندران لە قورئاندا
عربي الإنجليزية الأوردية
هیچ مەحرەمیەتێک دروست نابێت بەهۆی شیرپێدانەوە مەگەر ئەوە نەبێت کە دەچێتە نێو ڕیخۆڵەکانەوە لە مەمکەوە، ولە پێش لەشیرگرتنەوە بێت
عربي الإنجليزية الأوردية