+ -

عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ رضي الله عنه قَالَ: خَرَجَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي أَضْحَى أَوْ فِطْرٍ إِلَى المُصَلَّى، فَمَرَّ عَلَى النِّسَاءِ، فَقَالَ:
«يَا مَعْشَرَ النِّسَاءِ، تَصَدَّقْنَ، فَإِنِّي أُرِيتُكُنَّ أَكْثَرَ أَهْلِ النَّارِ» فَقُلْنَ: وَبِمَ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: «تُكْثِرْنَ اللَّعْنَ، وَتَكْفُرْنَ العَشِيرَ، مَا رَأَيْتُ مِنْ نَاقِصَاتِ عَقْلٍ وَدِينٍ أَذْهَبَ لِلُبِّ الرَّجُلِ الحَازِمِ مِنْ إِحْدَاكُنَّ»، قُلْنَ: وَمَا نُقْصَانُ دِينِنَا وَعَقْلِنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: «أَلَيْسَ شَهَادَةُ المَرْأَةِ مِثْلَ نِصْفِ شَهَادَةِ الرَّجُلِ» قُلْنَ: بَلَى، قَالَ: «فَذَلِكِ مِنْ نُقْصَانِ عَقْلِهَا، أَلَيْسَ إِذَا حَاضَتْ لَمْ تُصَلِّ وَلَمْ تَصُمْ» قُلْنَ: بَلَى، قَالَ: «فَذَلِكِ مِنْ نُقْصَانِ دِينِهَا».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 304]
المزيــد ...

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتى نوێژی جەژنی قوربان یان جەژنی ڕۆژووشکاندن (جەژنی ڕەمەزن) دەرچوو بەرەو شوێنی نوێژکردن، وبە لای ئافرەتاندا تێپەڕی، وفەرمووی:
«ئەی كۆمەڵەی ئافرەتان خێر بكەن چونكە پێم نیشاندرا زۆرینەی خەڵكی دۆزەخ لە ئێوەن»، ووتیان: بۆچی ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «نەفرەت زۆر دەكەن، وزۆر سپڵەن بەرامبەر مێردەكانتان، وکەم ئەقڵ وكەم ئاینداری نەبینیووە کە دەست بەسەر ئەقڵی پیاوێكی ژیر وهۆشمەند بگرێت وەکو ئێوە». ووتیان: كامە کەمی ئاینداری وئەقڵمانە ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئایا شاهێدی دانی ئافرەت بە ئەندازەی نیوەی شاهێدی دانى پیاو نییە؟». ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە لەبەر کەمی ئەقڵە، ئەگەر تووشی سووڕی مانگانە بێت؛ واز لە نوێژ وڕۆژوو ناهێنێت؟»، ووتیان بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە کەمی ئاینداریەتی».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 304]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژێكی جەژندا دەرچوو بەرەو شوێنی ئەنجامدانی نوێژی جەژن، وپەیمانی بە ئافرەتان دابوو بەوەی بەتایبەت ئامۆژگاریان بكات، وپەیمانەكەی جێبەجێكرد، وفەرمووی: ئەی ئافرەتان خێر بكەن، وزۆر داوای لێخۆشبوون بكەن؛ ئەمانە لە گەورەترین هۆكارەكانی سڕینەوەی گوناهەكانن، چونكە من ئێوەم بینی لە شەوی شەوڕەویدا زۆرینەی خەڵكی دۆزەخ بوون.
ئافرەتێك كە ژیر ودانا وڕێزدار دیاربوو؛ ووتی: بۆچی ئەی پێغەمبەری خودا ئێمە زۆرینەی خەڵكی دۆزەخین؟
فەرمووی: بەهۆی چەند شتێك: ئێوە زۆر جوێن دەدەن وزۆر نەفرەت دەكەن، وسپڵەن بەرامبەر مێردەكانتان. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەسفی كردن: هیچ خاوەن ئەقڵ ودینداریەكی لاوازی وەكو ئێوەم نەبینیووە زاڵ بێت بەسەر پیاوی ژیر وئاقڵ وبڕیاردەر وخۆگر.
ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، بۆچی ئەقڵ ودینداریمان لاوازە؟
فەرمووی: لاوازی ئەقڵ لەوەدایە كە شاهێدی دانی دوو ئافرەت بەهێندەی شاهێدی دانی یەك پیاوە؛ ئەمە بەهۆی لاوازی ئەقڵێتی، ولاوازی دینداری هۆكارەكەی كەمی ئەنجامدانی كردەوەی چاكە كە چەند شەو وڕۆژ نوێژ ناكات بەهۆی سووڕی مانگانەوە، وچەند ڕۆژ لە مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو نابێت بەهۆی سووڕی مانگانەوە؛ ئەمە لاوازی دینداریەتی، بەڵام ئەوان لۆمە ناكرێن ولێپرسینەوەیان لێناكرێت بەهۆی ئەمەوە؛ چونكە سروشتی خوڵقاندنیان بەم شێوەیە، هەروەكو چۆن مرۆڤ خوڵقێنراوە لەسەر خۆشویستنی پارە وسامان و بەپەلەیە لە كاروبارەكانیدا...هتد، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریدا سەبارەت بەم شتانە وەكو ئاگاداریەك بۆ پیاوان لە تووشبوون بە فیتنە بەهۆیانەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سوننەتە ئافرەتان دەربچن بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن، و بەتایبەتی ئامۆژگاری بكرێن.
  2. سپڵە بوون بەرامبەر هاوسەر وزۆر نەفرەت كردن لە تاوانە گەورەكانە؛ چونكە هەڕەشەی لێكراوە بە دۆزەخ ئەمیش ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە تاوانە گەورەكانە.
  3. ڕوونکردنەوەى زیاد بوون وکەم بوونی ئیمانی تێدایە، هەرکەسێک پەرستنەکانی زیاتر بێت ئەوا ئیمان ودینداری زیاد دەکات وهەرکەسێک پەرستنەکانی کەم بێتەوە ئەوا ئیمان ودینداری کەم دەکات.
  4. نەوەوی دەڵێت: ئەقڵ وژیری تووشی كەمبوون وزیاد بوون دەبێت، وئیمان بەهەمان شێوە، مەبەست لە وەسفكردنی ئافرەت بەو شێوەیە لۆمەكردنیان نییە؛ بەڵكو ئاماژەیە بۆ ئەوەی بنچینەی دروستكردنیان ئاوایە، وهۆشداریدانە سەبارەت بە تووشبوون بە فیتنە بەهۆیانەوە، بۆیە سزادانی بەستەوە بە سپڵە بوون وتاوانی تر نەك بەهۆی لاوازی ئەقڵیان، ولاوازی دینداریان كە باسكراوە هۆكاری تووشبوونیان نیه بە تاوانەوە بەڵكو هۆکارەکان لەوە زیاترە.
  5. فێرخواز پرسیار دەکات وداوای پێداچوونەوە دەکات لە زانا وهەروەها شوێنکەوتە پرسیار لەو کەسە دەکات کە شوێنی کەوتووە؛ ئەگەر لە قسەکانى شتێک باسکرا ماناکەى ڕوون نەبوو.
  6. شاهێدی دانى ئافرەت نیوەى شاهێدی دانی پیاوە ئەمیش بەهۆی لاوازى لەبەرکردنی وتێگەیشتنی.
  7. ئیبن حەجەر دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (نەمبینیووە كەم ئەقڵی... هتد)؛ وا بۆ من دەردەكەوێت كە ئەمە هۆكارێكە لەو هۆكارانەی كە زۆرینەی خەڵكی دۆزەخن، چونكە ئەگەر ئافرەت هۆكار بێت بۆئەوەی پیاوی ژیر ئەقڵی لەدەست بدات هەتاوەكو شتێكی نادروست دەكات یان دەڵێت؛ ئەوا لێرەدا هاوبەشیەتی لە تاوان وبەشی زۆری تاوانەكە لە ئەستۆیدایە.
  8. حەرامبوونی نوێژکردن وڕۆژووگرتن لەسەر ئەو ئافرەتەى تووشی سووڕی مانگانە یان زەیستانی بووە، پاشان تەنها ڕۆژووەكە دەگرنەوە لەپاش پاكبوونەوەیان.
  9. ڕەوشت جوانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چونکە وەڵامی پرسیاری ئافرەتانى دایەوە بە بێ توندی وبێ لۆمەکردن.
  10. ئیبن حەجەر دەڵێت: خێركردن دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی سزادان، ولەوەیە ببێتە هۆی لێخۆشبوون لەو گوناهانەی لەنێوان بەندەكاندا ڕوودەدات.
  11. نەوەوی دەڵێت: لاوازی ئاینداری لەلای ئافرەتان بەهۆی ئەوەیە واز لە نوێژكردن وڕۆژووگرتن دەهێنن لەكاتی سوڕی مانگانەدا؛ ئەوەی پەرستنی زیاد بێت ئەوا ئیمان وئاینداریشی زیاد دەبێت، وئەوەی پەرستنی كەم بێت ئەوا ئاینداریشی كەم دەبێت، پاشان لاوازی ئاینداری لەوەیە تاوان بێت وەكو ئەوەی واز لە نوێژكردن یان ڕۆژووگرتن یان هەرپەرستنێكی واجب دەهێنێت بەبێ پۆزش، ولەوەیە لاوازی ئاینداری تاوان نەبێت وەكو وازهێنان لە هەینی یان جیهاد كردن یان هتد؛ لەسەر ئەوانەی واجب نییە لەسەریان وپۆزیشیان نییە، ولەوەیە فەرمان بكرێت بە وازهێنان لە نوێژكردن وڕۆژووگرتن وەكو دەرهەق بەو ئافرەتەی تووشی سووڕی مانگانە بووە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی نیپاڵی مەجەری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر