عن ابن عباس رضي الله عنهما ، عن النبي صلى الله عليه وسلم في الذي يأتي امرأته وهي حائض قال: «يتصدق بدينار أو نصف دينار».
[صحيح] - [رواه أبو داود وابن ماجه والنسائي وأحمد والدارمي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە ئەو کەسەی کە دەچێتە لای خێزانەکەى (جیماعی لەگەڵدا دەکات) لەکاتی سووڕی مانگانەیدا، فەرمووی: «خێر دەکات بە دینارێک یان نیو دینار».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا کەفارەتی ئەو کەسە باسدەکات کە جیماع لەگەڵ هاوسەرەکەى دەکات لە کاتێک لە سووڕی مانگانەدایە، وکەفارەتەکەش بریتیە لە: خێرکردن بە دینارێک یان نیو دینار، ولەم فەرموودەیەوە دەردەکەوێت کە جیماع کردن لەگەڵ ئافرەتێک لە سووڕی مانگانەدا بێت حەرامە چونکە کەفارەتی لەسەر دانراوە، وهەروەها بەڵگەیشە هەرکەسێک ئەم کارەی کرد دەبێت خێر بکات وەکو کەفارەتێک بەرامبەر کردنی ئەم تاوانە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر