عن أنس رضي الله عنه : أن اليَهُود كانوا إذا حَاضَت المرأة فيهم لم يؤَاكِلُوها، ولم يُجَامِعُوهُن في البيوت فسأل أصحاب النبي صلى الله عليه وسلم النبي صلى الله عليه وسلم فأنزل الله تعالى: {ويسألونك عن المحيض قل هو أذى فاعتزلوا النساء في المحيض} [البقرة: 222] إلى آخر الآية، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «اصْنَعُوا كلَّ شيء إلا النكاح». فَبَلغ ذلك اليهود، فقالوا: ما يُريد هذا الرَّجُل أن يَدع من أمْرِنا شيئا إلا خَالفَنَا فيه، فجاء أُسَيْدُ بن حُضَيْر، وعَبَّاد بن بِشْر فقالا يا رسول الله، إن اليهود تقول: كذا وكذا، فلا نُجَامِعُهُن؟ فَتغيَّر وجه رسول الله صلى الله عليه وسلم حتى ظَنَنَا أن قد وجَد عليهما، فخرجا فَاسْتَقْبَلَهُمَا هَدِيَّة من لَبَنٍ إلى النبي صلى الله عليه وسلم ، فأَرسَل في آثَارِهِما فَسَقَاهُمَا، فَعَرَفَا أن لم يَجِد عليهما.
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: جولەکە ئەگەر ئافرەتەکانیان تووشی سوڕی مانگانە بووایەن خواردنیان لەگەڵیان نەدەخوارد، ولە خانووەکان لەگەڵیان نەدەمانەوە، هاوەڵانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد (سەبارەت بە ئەمە)؛ خواى گەورە (ئەم ئایەتەى) دابەزاند: {وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَٱعْتَزِلُوا۟ ٱلنِّسَآءَ فِى ٱلْمَحِيضِ} [البقرة:222] واتە: {وە پرسیارت لێدەکەن دەربارەی سووڕی مانگانە (حەیز) بڵێ ئەوە ئازارە کەواتە دوور بکەونەوە لە ھاوسەرەکانتان لە کاتی سووڕی مانگانەدا}، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (اصْنَعُوا كلَّ شيء إلا النكاح) واتە: (هەموو شتێک بکەن جگە لە جیماع کردن). ئەمە گەیشت بە جولەکە، ووتیان: ئەم پیاوە هیچ شتێکی نەهێشتووەتەوە کە پێچەوانەى ئێمە نەبێت تێیدا، ئوسەیدی کوڕی خوزەیر وعەبادی کوڕی بیشر هاتن ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، جولەکە ئاوا وئاوا دەڵێن، ئایا جیماعیان لەگەڵدا بکەین؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی گۆڕا هەتاوەکو پێمان وابوو لێیان توڕەیە، بۆیە دەرچوون، کاتێک شیر وەکو دیاری هێنرا بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى کرد بانگ بکرێن وئەوانیش لە شیرەکەیان خواردەوە، بۆیە زانیان کە لێیان توڕە نییە.
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەی فەرموودەکە: (جولەکە ئەگەر ئافرەتەکانیان تووشی سوڕی مانگانە بووایەن خواردنیان لەگەڵیان نەدەخوارد): واتا جولەکەکان خواردنیان نەدەخواردەوە لەگەڵ ئافرەتێک تووشی سووڕی مانگانە هاتبێت، ولەو پەرداخانەى ئەو ئافرەتانە لێیان دەخواردەوە؛ پیاوەکانى جولەکە لێیان نەدەخواردەوە وبەهەمان شێوە بۆ دەوری -قاپەکانیش-؛ چونکە باوەڕیان وابوو پیسن وئارەقەکەیان پیسە. (ولە خانووەکان لەگەڵیان نەدەمانەوە): واتا تێکەڵیان نەدەبوون و لەگەڵیان دانەدەنیشتن، وجولەکەکان ئەگەر ئافرەتەکانیان تووشی سووڕی مانگانە بووایە لە ماڵەکانیان دەریان دەکردن، هەروەکو لە گێڕانەوەیەکدا هاتووە: (أن اليهود كانت إذا حاضت منهم المرأة أخرجوها من البيت) [رواه أبو داود] واتە: (جولەکەکان ئەگەر ئافرەتەکانیان تووشی سووڕی مانگانە بووایە لە ماڵەکانیان دەریان دەکردن). (هاوەڵانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد): واتا کاتێک هاوەڵان حاڵی جولەکەیان زانی سەبارەت بە دوورکەوتنە لە ئافرەتەکانیان لە کاتی سووڕی مانگانەدا پرسیاریان سەبارەت بە ئەم بابەتە کرد، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند: {وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَٱعْتَزِلُوا۟ ٱلنِّسَآءَ فِى ٱلْمَحِيضِ} [البقرة:222] واتە: {وە پرسیارت لێدەکەن دەربارەی سووڕی مانگانە (حەیز) بڵێ ئەوە ئازارە کەواتە دوور بکەونەوە لە ھاوسەرەکانتان لە کاتی سووڕی مانگانەدا}، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (اصْنَعُوا كلَّ شيء إلا النكاح) واتە: (هەموو شتێک بکەن جگە لە جیماع کردن)، بۆیە لە شەریعەتدا تێکەڵ بوونیان وخواردن وخواردنەوە لەگەڵیان ودەستلێدان وخەوتن لەگەڵ ئەو ئافرەتانەى تووشی سوڕی مانگانە بوون هەموو ئەمانە دروستە، هەموو شتێک دروستە جگە لە جووتبوون نەبێت لەگەڵیدا لە پێشەوە، وهەروەکو زانراوە چوونە لای ئافرەت لە پاشەوە -کۆمیەوە- حەرامە. وسەبارەت بە فەرموودەکە: (هەموو شتێک بکەن جگە لە جیماع کردن)؛ ڕاڤەکردنی گشتگیری ئایەتەکەیە چونکە لە ئایەتەکەدا وا دەردەکەوێت تێکەڵ بوون وخواردن وخواردنەوە وئەوانى تر دەگرێتەوە بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیکردەوە کە مەبەست تەنها وازهێنانە لە جیماع کردن. (ئەمە گەیشت بە جولەکە): واتا ئەم هەواڵە گەیشت بە جولەکە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێگەى داوە بە هاوەڵان هەموو شتێک بکەن لەگەڵ خێزانەکانیان لە کاتی سووڕی مانگانەیاندا جگە لە جووتبوون نەبێت. (ووتیان: ئەم پیاوە هیچ شتێکی نەهێشتووەتەوە کە پێچەوانەى ئێمە نەبێت تێیدا): واتا ئەگەر ببینێت ئێمە کردەوەیەک دەکەین؛ ئەو پێچەوانەى ئێمە ڕێنموێنی دەکات بە کردەوە کردن، وسوورە لەسەر ئەوەى لە هەموو شتێکدا پێچەوانەى ئێمە بێتەوە. (ئوسەیدی کوڕی خوزەیر وعەبادی کوڕی بیشر هاتن ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، جولەکە ئاوا وئاوا دەڵێن، ئایا جیماعیان لەگەڵدا بکەین؟): واتا هەردوویان ئەو باسەیان بۆی هێنا کە جوولەکە ووتیان کاتێک زانیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێچەوانەى ئەوان فەرمانی کردووە، پاشان هەردوویان -ڕەزاى خوایان لێبێت- پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە ڕێگەپێدان بە جووتبوونیش بۆئەوەى پێچەوانەى جولەکە ببنەوە لە هەموو شتێکدا، واتا: ئەگەر لەو شتانەى ئەوان لەسەر خۆیان قەدەغەیان کردووە لە نێوان ئەوانەیش جیماع کردن، ئێمە لە هەموو ئەوانەدا پێچەوانەی ئەوان دەبینەوە جگە لە جیماع کردن نەبێت؛ ئەی بۆچی جیماعیش نەکەین بۆئەوەى بە تەواوەتی پێچەوانەى ئەوان بینەوە لە هەموو شتێکدا؟. (پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی گۆڕا): واتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕازی نەبوو لەسەر ئەم ئیجتیهادەیان -کۆششەیان- بەڵکو توڕە بوو وئەمیش لە ڕووی دیار بوو؛ چونکە قسەکەیان پێچەوانەى شەریعەتە، خواى گەورە دەفەرموێت: {فَٱعْتَزِلُوا۟ ٱلنِّسَآءَ فِى ٱلْمَحِيضِ} [البقرة:222] واتە: {کەواتە دوور بکەونەوە لە ھاوسەرەکانتان لە کاتی سووڕی مانگانەدا}، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیکردەوە کە لە ئەم ئایەتەدا مەبەست لە وازلێهێنان ودوورکەوتنەوە لێرەدا دوورکەوتنەوەیە لە جیماع کردنیان، وڕێگەپێدراو نییە ومافى ئەوەتان نییە لە کاتی سووڕی مانگانەدا جیماعیان لەگەڵدا بکەن. (هەتاوەکو پێمان وابوو لێیان توڕەیە): واتا توڕە بوو لێیان بەهۆی قسەکەیانەوە. (بۆیە دەرچوون، کاتێک شیر وەکو دیاری هێنرا بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى کرد بانگ بکرێن وئەوانیش لە شیرەکەیان خواردەوە): کاتێک هەردوویان دەرچوون کەسێک دیاریەکی بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێنا کە شیر بوو، کاتێک خاوەن دیاریەکە هاتە ژوورەوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کەسێکی نارد بۆئەوەى بانگی ئەو دوو هاوەڵە بکات، کاتێک هاتن شیری پێیاندا بۆئەوەى هەست بە دڵ شکاندن نەکەن بەهۆی ئەو قسەیانەوە و بۆئەوەى بزانن کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەرمونیانە بەرامبەریان ولێیان ڕازییە. (بۆیە زانیان کە لێیان توڕە نییە): چونکە ئەوان لە نیەت باشی خۆیان ئەم قسەیان کرد، وتوڕەییەکەى لەسەریان بەردەوام نەبوو بەڵکو پاش ماوەیەکی کەم نەما، وئەمیش لە نیشانەى ڕەوشت جوانی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- ونەرم ونیان بوونیەتی بەرامبەر هاوەڵانی -ڕەزاى خوایان لێبێت-.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر