لیستی فەرموودەکان

واز لە نوێژكردن بهێنە بەپێی -ماوەی- ئەو ڕۆژانەی تووشی سوڕی مانگانە دەبوویت تێیاندا، پاشان خۆت بشۆ ونوێژ بکە
عربي الإنجليزية الأوردية
دەستوورمان وابوو لە پاش پاکبوونەوە لە بێنوێژی: لێڵاو وزەرداومان بە هیچ دانەدەنا (گوێمان پێی نەدەدا)
عربي الإنجليزية الأوردية
-نوێژ مەکە و- چاوەڕێ بکە هەتا ماوەى ئاسایی سووڕی مانگانەکەت تەواو دەبێت، پاشان خۆت بشۆ
عربي الإنجليزية الأوردية
ئوم حەبیبە بۆ ماوەى حەوت ساڵ تووشی ئیستیحازە بوو، وسەبارەت بەمە پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد؟ ئەویش فەرمانی پێیکرد کە خۆی بشوات
عربي الإنجليزية الأوردية
پرسیارم لە عائیشە کرد، ووتم: بۆچی ئافرەتی حەیزدار ڕۆژوو دەگرێتەوە، بەڵام نوێژەکان ناگێڕێتەوە؟
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە باوەشم پاڵی دەدایەوە، وقورئانی دەخوێند لەکاتێکدا حەیزدار بووم
عربي الإنجليزية الأوردية
دەیکڕێنیت، پاشان بەدەستت لەگەڵ ئاوەکە دەیشۆیت، وئاوی پێدا دەکەیت، ونوێژی پێوە دەکەیت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە ئەو کەسەی کە دەچێتە لای خێزانەکەى (جیماعی لەگەڵدا دەکات) لەکاتی سووڕی مانگانەیدا، فەرمووی: خێر دەکات بە دینارێک یان نیو دینار
عربي الإنجليزية الأوردية
جولەکە ئەگەر ئافرەتەکانیان تووشی سوڕی مانگانە بووایەن خواردنیان لەگەڵیان نەدەخوارد، ولە خانووەکان لەگەڵیان نەدەمانەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی پێغەمبەری خودا، من ئافرەتێکم بە زۆری وبۆ ماوەیەکی درێژ تووشی سوڕی مانگانە -حەیز- دەبم، چی دەڵێی سەبارەت بە ئەمە؟ قەدەغەى لێکردووم لەوەى نوێژ بکەم وڕۆژوو بگرم، فەرمووی: پێشنیار دەکەم لۆکە بەکاربهێنیت، چونکە (شوێنەواری) خوێن ناهێڵێت ولایدەبات، ووتی: لە ئەوە زیاترە
عربي الإنجليزية الأوردية
سبحان الله، ئەمە لە شەیتانەوەیە؛ با لە نێو تەشتی (ئاوەکەدا) دابنیشێت، ئەگەر زەردی بینی لەسەر ئاوەکە؛ با خۆی بشوات بۆ نوێژی نیوەڕۆ وعەسر بە یەک خۆشۆردن، وخۆی بشوات بۆ نوێژی مەغریب وعیشا بە یەک خۆشۆردن، وخۆی بشوات بۆ نوێژی بەیانی بە یەک خۆشۆردن، ولە نێوانیان دەستنوێژ بگرێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية