+ -

عن أسماء بنت عُمَيْس رضي الله عنها قالت: قلت: يا رسول الله، إن فاطمة بنت أبي حُبَيْش اسْتُحِيضَتْ -مُنْذُ كذا وكذا- فلم تُصَل فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «سُبحان الله، إن هذا من الشَّيطان لِتَجْلِسْ في مِرْكَنٍ، فإذا رأت صُفْرَة فوق الماء فلتَغْتَسِل للظهر والعصر غُسْلاً واحدا، وتغتسل للمغرب والعشاء غسلا واحدا، وتغتسل للفجر غسلا واحدا، وتتوضأ فيما بَيْنَ ذلك».
[صحيح] - [رواه أبو داود]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەسمائی کچی عومەیسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم ئەی پێغەمبەری خودا، فاتیمەى کچی حوبەیش تووشی ئیستیحازە* هاتووە لە ئەوەندە وئەوەندەوە ونوێژی نەکردووە لەو کاتەوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سبحان الله، ئەمە لە شەیتانەوەیە؛ با لە نێو تەشتی (ئاوەکەدا) دابنیشێت، ئەگەر زەردی بینی لەسەر ئاوەکە؛ با خۆی بشوات بۆ نوێژی نیوەڕۆ وعەسر بە یەک خۆشۆردن، وخۆی بشوات بۆ نوێژی مەغریب وعیشا بە یەک خۆشۆردن، وخۆی بشوات بۆ نوێژی بەیانی بە یەک خۆشۆردن، ولە نێوانیان دەستنوێژ بگرێتەوە (ئەگەر ویستی)». *(ئیستیحازە: واتە دەرچوونی خوێن وبەردەوام بوونی لە پاش ڕۆژانی ئاسایی سووڕی مانگانە)
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فاتیمەى کچی حوبەیش تووشی ئیستیحازە* بوو، وئەمە بووە هۆی ئەوەى نوێژ نەکات بۆ ماوەیەکی زۆر. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (سبحان الله): ئەمیش لە ڕوانگەى سەرسوڕمان بونەوە، واتا: -صلى اللە علیە وسلم- بەلایەوە سەیر بوو کە نوێژنەکات بۆ ئەو ماوە درێژە، هەرچەندە خوێنەکەش خوێنی سووڕی مانگانە نییە، بەڵکو ئەوە ئازاردنێکە لە شەیتانەوەیە؛ (با لە نێو تەشتی -ئاوەکەدا- دابنیشێت، ئەگەر زەردی بینی لەسەر ئاوەکە): پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی کرد بۆ جیاکردنەوەى سووڕی مانگانە لە ئیستیحازە، ئەویش ئەوەیە دابنیشێت لە نێو تەشتێک ئاودا ئەگەر زەردی بینی لە سەرووی ئەو ئاوەى لە نێوی دانیشتووە ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى پاکبووەتەوە لە سووڕی مانگانە؛ چونکە خوێنی سووڕی مانگانە ڕەش وچڕە، وجگە لەمە خوێنی ئیستیحازەیە. (با خۆی بشوات بۆ نوێژی نیوەڕۆ وعەسر بە یەک خۆشۆردن، وخۆی بشوات بۆ نوێژی مەغریب وعیشا بە یەک خۆشۆردن، وخۆی بشوات بۆ نوێژی بەیانی بە یەک خۆشۆردن): واتا ئەگەر زەردی بینی لەسەر ئاوەکە، ئەوا با لە شەو وڕۆژێکدا سێ جار خۆی بشوات، بۆ نیوەڕۆ وعەسر یەک جار، وبۆ مەغریب وعیشا یەک جار، وبۆ بەیانیش یەک جار. (ولە نێوانیان دەستنوێژ بگرێتەوە -ئەگەر ویستی-): واتا ئەگەر بیەوێت لە نێوان نوێژە فەرزەکان نوێژی تر بکات؛ ئەوا دەبێت جارێکی تر دەستنوێژ نوێ بکاتەوە، چونکە دەستنوێژی شکاوە بۆیە دەبێت تەنها دەستنوێژ نوێ بکاتەوە وخۆی ناشوات؛ چونکە خۆشۆردن تایبەتە بە پێنج نوێژە فەرزەکە، وئەم خۆشۆردنە موستەحەبە -سونەتە- واتا باشتر وایە ئەنجامبدرێت و واجب نییە هەروەکو لە فەرموودەکانى تردا هاتووە. *(ئیستیحازە: واتە دەرچوونی خوێن وبەردەوام بوونی لە پاش ڕۆژانی ئاسایی سووڕی مانگانە)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی تاگالۆگ هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر