عن حَمْنَة بنت جَحش رضي الله عنها قالت: كنت أُسْتَحَاض حَيْضَة كثيرة شَدِيدة، فأتيت رسول الله صلى الله عليه وسلم أَسْتَفْتِيه وأُخْبِرُه، فَوجدْتُه في بيت أختي زينب بنت جَحش فقلت: يا رسول الله، إني امرأة أُسْتَحَاض حَيْضَة كثيرة شديدة، فما تَرى فيها، قد مَنَعَتْنِي الصلاة والصوم، فقال: «أَنْعَتُ لك الكُرْسُف، فإنه يُذهِبُ الدَّم». قالت: هو أكثر من ذلك، قال: «فاتَّخِذِي ثوبا». فقالت: هو أكثر من ذلك إنما أَثُجُّ ثَجًّا، قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «سَآمُرُك بأمْرَين أيهما فَعَلْتِ أجْزَأَ عَنْكِ من الآخر، وإن قَوِيتِ عليهما فأنتِ أعْلَم». قال لها: «إنما هذه رَكْضَةٌ من رَكَضَات الشيطان فَتَحَيَّضِي ستَّة أيام أو سبعة أيَّام في عِلْم الله، ثم اغْتَسِلِي حتى إذا رأيت أنك قد طَهُرْتِ، واسْتَنْقَأْتِ فصلِّي ثلاثا وعشرين ليلة أو أربعا وعشرين ليلة وأيامها وصومي، فإن ذلك يُجْزِيكِ، وكذلك فافْعَلي في كل شهر كما تحيض النساء، وكما يَطْهُرْن مِيقَاتُ حَيْضِهِنَّ وَطُهْرِهِنَّ، وإن قَوِيت على أن تُؤَخِّري الظهر وتُعَجَلِّي العصر فَتَغْتَسِلِينَ وَتَجْمَعِينَ بين الصلاتين الظهر والعصر، وتُؤَخِّرِين المغرب وتُعَجِّلين العشاء، ثم تَغْتَسِلِينَ وَتَجْمَعِينَ بين الصلاتين فافْعَلي، وَتَغْتَسِلِينَ مع الفجر فافْعَلي، وصُومي إن قَدِرت على ذلك»، قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «وهذا أَعْجَبُ الْأَمْرَيْنِ إليَّ».
[حسن] - [رواه أبو داود وأحمد والترمذي وابن ماجه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە حەمنەى کچی جەحشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بە زۆری وبۆ ماوەیەکی درێژ تووشی سوڕی مانگانە دەبووم، هاتم بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى داواى فەتواى لێبکەم ومەسەلەکەى پێ بڵێم، بینیم لە ماڵی زەینەبی کچی جەحشە، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، من ئافرەتێکم بە زۆری وبۆ ماوەیەکی درێژ تووشی سوڕی مانگانە -حەیز- دەبم، چی دەڵێی سەبارەت بە ئەمە؟ قەدەغەى لێکردووم لەوەى نوێژ بکەم وڕۆژوو بگرم، فەرمووی: «پێشنیار دەکەم لۆکە بەکاربهێنیت، چونکە (شوێنەواری) خوێن ناهێڵێت ولایدەبات»، ووتی: لە ئەوە زیاترە، فەرمووی: «کەواتە جلێک بەکاربهێنە»، ووتی: لە ئەوە زیاترە؛ بە چڕی خوێنی زۆر دێت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «دوو فەرمانت پێدەکەم، هەرکامیان جێبەجێ بکەیت بەسە بۆت وجێگای ئەوی تر دەگرێتەوە، بەڵام تۆ باشتر دەزانى ئەگەر تۆ ئەوەندە بەهێزیت جێبەجێیان بکەیت»، پێی فەرموو: «ئەمە ئازارێکە لە شەیتانەوە، تووشی سوڕی مانگانە دەبیت شەش یان حەوت ڕۆژ بە پێی زانستی خواى گەورە، پاشان خۆت بشۆ -غوسڵ دەربکە- هەتاوەکو ئەگەر بینیت پاک وخاوێنیت، بیست وسێ یان بیست چوار ڕۆژ نوێژ بکە وڕۆژوو بگرە (ڕۆژووی سونەت ئەگەر ویستی)، ئەمە بەسە، ئەمە ئەنجامبدە هەموو مانگێک هەروەکو چۆن ئافرەتان تووشی سووڕی مانگانە دەبن وپاک دەبنەوە لە کاتى سووڕی مانگانە وپاک بوونەوەیان، وئەگەر توانیت نوێژ نیوەڕۆ دوا بخەیت ونوێژی عەسر لە سەرەتای کاتی خۆیدا ئەنجام بدەیت؛ خۆت دەشۆیت هەردوو نوێژەکە (نیوەڕۆ وعەسر) کۆ دەکەیتەوە -جەمعیان دەکەیت لە کاتی نوێژی عەسردا-، ونوێژی مەغریب دوا بخەیت؛ ونوێژی عیشا لە سەرەتای کاتی خۆیدا ئەنجام بدەیت، پاشان خۆت دەشۆیت و(نوێژی مەغریب وعیشا) کۆ دەکەیتەوە -جەمعیان دەکەیت لە کاتى نوێژی عیشادا-؛ ئەوا ئەمە ئەنجام بدە، وخۆت دەشۆیت بۆ نوێژی بەیانی؛ ئەمەیش ئەنجام بدە، وڕۆژوو بگرە ئەگەر توانیت»، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی «لە هەردوویاندا ئەمەی کۆتایان لە لای من پەسەندترە».
حەسەنە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتاى فەرموودەکە: (لە حەمنەى کچی جەحشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بە زۆری وبۆ ماوەیەکی درێژ تووشی سوڕی مانگانە دەبووم): واتا خوێنی زۆری لێوە دەهات لە سووڕی مانگانەدا، وبۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام دەبوو بە چڕی وبەهێزی لە کاتی دەرچوونیدا. (هاتم بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى داواى فەتواى لێبکەم ومەسەلەکەى پێ بڵێم)، پاشان هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى پرسیاری لێبکات سەبارەت بە حوکمی شەرعی وئەوەى لەسەری واجبە. دەڵێت: (ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، من ئافرەتێکم بە زۆری وبۆ ماوەیەکی درێژ تووشی سوڕی مانگانە -حەیز- دەبم، چی دەڵێی سەبارەت بە ئەمە؟ قەدەغەى لێکردووم لەوەى نوێژ بکەم وڕۆژوو بگرم): واتا بەهۆی ئەم خوێنە دەرچووە ناتوانێت نوێژ بکات وڕۆژوو بگرێت چونکە پێی وایە خوێنی سووڕی مانگانەیە، چونکە لە ڕووکەشدا بەو شێوەیە دیارە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆی ڕوونکردەوە کە ئەم خوێنە بەم شێوە وسیفەتە بەهۆی ئازارێکی (لێدانێکی) شەیتانەوە وخوێنی سووڕی مانگانە -حەیز- نییە. فەرمووی:(پێشنیار دەکەم لۆکە بەکاربهێنیت، چونکە -شوێنەواری- خوێن ناهێڵێت ولایدەبات): واتا لۆکە بەکاربهێنە؛ ئەمیش بەوەى لەسەر دامێنی -ئەندامی زاوزێی- دای بنێت، وبە توندی بیبەستێتەوە بۆئەوەى نەهێڵێت خوێنەکە دەربچێت وبوەستێت. (ووتی: لە ئەوە زیاترە): واتا ئەو خوێنەى دەردەچێت زۆر وچڕە وناتوانرێت بەهۆی لۆکەوە ڕێگری لە ئەوە بکرێت. (فەرمووی: کەواتە جلێک بەکاربهێنە): پارچە جلێک یان قوماشێک بخەرە سەر جلەکە بۆئەوەى ئەستوور بێت ونەهێڵێت خوێنەکە دەربچێت. (ووتی: لە ئەوە زیاترە؛ بە چڕی خوێنی زۆر دێت): واتا بە چڕی وزۆری خوێنی لێوە دێت، نە بە لۆکە ونە بە جل ناوەسێت؛ چونکە زۆر وچڕە. (پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: دوو فەرمانت پێدەکەم): واتا دوو حوکمت پێ دەڵێم بەم شێوەیەن: 1- خۆشۆردن بۆ هەموو نوێژێک. 2- بۆ نوێژی نیوەڕۆ وعەسر یەک جار خۆی بشوات، بۆ نوێژی مەغریب وعیشا یەک جار خۆی بشوات، وبۆ نوێژی بەیانیش یەک جار خۆی بشوات؛ بەم شێوەیە سێ جار بۆ نوێژەکان خۆی دەشوات. (هەرکامیان ئەنجام بدەیت بەسە بۆت وجێگای ئەوی تر دەگرێتەوە): واتا بژاردە لە لای خۆتە بۆ دیاریکردنی یەکێک لەم دوو حوکمە. (بەڵام تۆ باشتر دەزانى ئەگەر تۆ ئەوەندە بەهێزیت جێبەجێیان بکەیت): واتا ئەگەر دەتوانیت جێبەجێیان بکەیت؛ یەکەم یان دووەم، ئەوا هەرکامیان هەڵبژێریت بژاردە لای خۆتە. (پاشان پێی فەرموو: ئەمە ئازارێکە لە شەیتانەوە): واتا شەیتان ڕێگایەکی دۆزیوەتەوە بۆئەوەى دینداری ونوێژەکەى وپاکێتی لێ تێکبدات، هەتاوەکو وای لێهاتووە سووڕی مانگانەى لەبیر چووەتەوە، ئەمیش وەکو ئازار ولێدانێکە لە شەیتانەوە، وهیچ ڕێگرێک نییە لەوەى دەمارێک هەبێت بە ناوى (العَاذِل:ئەلعازیل) هەروەکو لە فەرموودەیەکدا هاتووە: (فاطمة بنت أبي حُبيش -رضي الله عنها- في قولها :" إني امرأة استحاض فلا أطهر أفأدع الصلاة؟ قال: لا إنما ذلك عِرْق، وليس بحيض) واتە: (فاتیمەى کچی ئەبی حوبەیش -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: من ئافرەتێکم تووشی سووڕی مانگانە دەبم؛ پاک نابمەوە بۆیە واز لە نوێژکردن بهێنم؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: نەخێر، ئەوە دەمارێکە، وسووڕی مانگانە نییە). ئەمیش ماناى ئەوەیە شەیتان تووشی ئازاری دەکات ولێی دەدات هەتاوەکو دەمارەکە بریندار بوو وخوێنی لێوە دەرچوو، وا دیارە ئازاردان ولێدانێکی ڕاستەقینەیە؛ چونکە هیچ ڕێگرێک نییە لەوەى بەم مانایە لێک نەدرێتەوە. (تووشی سوڕی مانگانە دەبیت شەش یان حەوت ڕۆژ ): واتا واز لە نوێژکردن وڕۆژووگرتن بهێنە بۆ ماوەى شەش یان حەوت ڕۆژ، ئەمیش بە پێی ئەوەى زۆرینەى سووڕی مانگانەى ئافرەتان حەوت ڕۆژە، بەکارهێنانى -یان:أو- لێرەدا بۆ گومان نییە بەڵکو بۆ جۆرە، چونکە هەندێک ئافرەت شەش ڕۆژ تووشی سووڕی مانگانە دەبێت، وهەندێکی تر حەوت ڕۆژ بۆیە پێویستە بگەڕێتەوە بۆ خووی ئافرەتە نزیکە هاوتەمەنەکانی لەم بابەتەدا یان ئەو ئافرەتانەى حاڵەتی لاشەیان لە ئەو نزیکە. (بە پێی زانستی خواى گەورە): واتا لە حوکمی خواى گەورە وشەریعەتەکەیدا. (پاشان خۆت بشۆ -غوسڵ دەربکە- هەتاوەکو ئەگەر بینیت پاک وخاوێنیت، بیست وسێ یان بیست چوار ڕۆژ نوێژ بکە وڕۆژوو بگرە -ڕۆژووی سونەت ئەگەر ویستی-، ئەمە بەسە ): واتا ئەگەر شەش یان حەوت ڕۆژ تێپەڕ بوو پێویستە خۆت بشۆیت لە سووڕی مانگانە، پاشان بیست وسێ یان بیست وچوار ڕۆژ دەمێنێتەوە ڕۆژانى پاکبوونەوەن، هەموو ئەو کردەوانە ئەنجامبدە کە ئافرەتە پاکەکان ئەنجامی دەدەن لە نوێژ وڕۆژوو، ئەمە بەسە بۆت. (ئەمە ئەنجامبدە هەموو مانگێک هەروەکو چۆن ئافرەتان تووشی سووڕی مانگانە دەبن وپاک دەبنەوە لە کاتى سووڕی مانگانە وپاک بوونەوەیان): واتا تووشی سووڕی مانگانە دەبیت وەکو هەموو ئافرەتێک؛ شەش یان حەوت ڕۆژ، پاشان خۆت بشۆ ونوێژ بکە، وماوەى پاکبوونەوەت بەهەمان شێوەیە وەکو ئافرەتان؛ بیست وسێ یان بیست وچوار ڕۆژ. (وئەگەر توانیت نوێژ نیوەڕۆ دوا بخەیت ونوێژی عەسر لە سەرەتای کاتی خۆیدا ئەنجام بدەیت؛ خۆت دەشۆیت هەردوو نوێژەکە -نیوەڕۆ وعەسر- کۆ دەکەیتەوە -جەمعیان دەکەیت لە کاتی نوێژی عەسردا-، ونوێژی مەغریب دوا بخەیت؛ ونوێژی عیشا لە سەرەتای کاتی خۆیدا ئەنجام بدەیت، پاشان خۆت دەشۆیت و-نوێژی مەغریب وعیشا- کۆ دەکەیتەوە -جەمعیان دەکەیت لە کاتى نوێژی عیشادا-؛ ئەوا ئەمە ئەنجام بدە، وخۆت دەشۆیت بۆ نوێژی بەیانی؛ ئەمەیش ئەنجام بدە، وڕۆژوو بگرە ئەگەر توانیت): واتا ئەگەر توانیت ئەنجامدانى نوێژی نیوەڕۆ دوابخەیت بۆ کۆتا ماوەی ونوێژی عەسر لە سەرەتای کاتی خۆی ئەنجام بدەیت، وهەروەها ئەنجامدانى نوێژی مەغریب دوابخەیت بۆ کۆتا ماوەی ونوێژی عیشا لە سەرەتای کاتی خۆی ئەنجام بدەیت؛ ئەوا ئەمە جێبەجێ بکە وئەمیش لە لای زانایان بە کۆکردنەوەى نوێژەکان -الجمع الصُّورِيَّ- ناسراوە، بەڵام بۆ نوێژی بەیانی: یەک جار خۆی دەشوات، ئەگەر ئەمەى توانی؛ ئەنجامی دەدات، بۆیە: ئەو ئافرەتەی تووشی ئیستیحازە* دەبێت سێ جار خۆی دەشوات، بۆ نیوەڕۆ وعەسر؛ یەک جار، وبۆ مەغریب وعیشا؛ یەک جار، وبۆ بەیانی یەک جار، وبەو شێوەیەی باسکراوە نوێژەکان کۆدەکاتەوە -جەمعیان دەکات- کە ناسراوە بە -الجمع الصُّورِيَّ-. (پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لە هەردوویاندا ئەمەی کۆتایان لە لای من پەسەندترە): ئەمەى کۆتا خۆشەویستتر وباشترە لە لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، چونکە نوێژی نیوەڕۆ وعەسر، نوێژی مەغریب وعیشا کۆدەکاتەوە، ونوێژی بەیانی لە کاتی خۆیدا دەکات؛ بۆیە سێ جار خۆی دەشوات بۆ ئەنجامدانى نوێژە کۆکراوەکان -جەمعەکان- دوو جار وبۆ نوێژی بەیانی یەک جار، وهەروەها ئاسانترە لەوەی یەکەم بۆ سەر ئافرەتێک تووشی ئەم حاڵەتە بێت.بەڵام حاڵەتی یەکەم: خۆشۆردن بۆ هەموو نوێژێک بە دەق نەهاتووە لەم فەرموودەیەدا بەڵام لە گێڕانەوەیەکی تردا هاتووە: (إن قَوِيت فاغتسلي لكل صلاة وإلا فاجْمَعي بين الصلاتين بغسل واحد) [رواه أبي داود] واته: (ئەگەر توانیت خۆت بشۆیت بۆ ئەنجامدانى هەموو نوێژێک -ئەوا ئەنجامی بدە-؛ ئەگەر نا دوو نوێژ کۆبکەرەوە -جەمع بکە- بە یەک خۆشۆردن)، بێگومان ئەم گێڕانەوەیە چوار نوێژە فەرزەکەى تر دەگرێتەوە جگە لە نوێژی بەیانی، واتا سێ جار خۆی دەشوات. وئاشکرایە کە خۆشۆردن بۆ هەموو نوێژێک قورس وناڕەحەتە بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئەمەی کۆتایان لە لای من پەسەندترە)؛ واتا لە لای من باشتر وخۆشەویستترە چونکە ئاسانترە لەسەر ئافرەتی مسوڵمان لە ئەوەى یەکەم. *(ئیستیحازە: ئەو خوێنەیە کە تووشی هەندێک ئافرەت دەبێت ولە پاش تەواوبوونی کاتی سووڕی مانگانەوە -کاتی حەیزەوە- هەر بەردەوام دەردەچێت، واتا هیچ پەیوەندییەکی نییە بە سووڕی مانگانەوە)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر