عن عائشة رضي الله عنها قالت: "إن أم حبيبة اسْتُحِيضَتْ سبع سنين، فسألت رسول الله صلى الله عليه وسلم عن ذلك؟ فأمرها أن تغتسل، قالت: فكانت تغتسل لكل صلاة".
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئوم حەبیبە بۆ ماوەى حەوت ساڵ تووشی ئیستیحازە* بوو، وسەبارەت بەمە پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد؟ ئەویش فەرمانی پێیکرد کە خۆی بشوات (لە پاش تەواوبوونی سوڕی مانگانەى ئاسایی)، (عائیشە) دەڵێت: بۆیە ئەویش بۆ هەموو نوێژێک خۆی دەشۆرد». *(ئیستیحازە: ئەو خوێنەیە کە تووشی هەندێک ئافرەت دەبێت ولە پاش تەواوبوونی کاتی سووڕی مانگانەوە -کاتی حەیزەوە- هەر بەردەوام دەردەچێت، واتا هیچ پەیوەندییەکی نییە بە سووڕی مانگانەوە)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد بە ئوم حەبیبە کرد بەوەی خۆی بشوات (غوسڵ) بکات کاتێک پرسیاری لێیکرد سەبارەت بەوەی چی بکات کاتێک تووشی ئیستیحازە* دەبێت، واتا خۆی بشوات لە پاش تەواو بوونی ماوەى سووڕی مانگانەى ئاسایی وپاشان بۆ نوێژەکان دەستنوێژ نوێ بکاتەوە، بەڵام ئوم حەبیبە بۆ هەموو نوێژێک خۆی دەشۆرد (غوسڵی دەکرد)، وماوەى حەوت ساڵ تووشی ئیستیحازە بوو، وئەمیش حاڵەتێکە تووشی هەندێک ئافرەت دەبێت، وبنچینە بریتیە لە سووڕی مانگانە (حەیز) کە لە چەند ڕۆژێکی دیاریکراوی مانگدا ڕوو دەدات وچەند نیشانەیەکی لەگەڵدایە کە ئافرەتان دەیزانن. *(ئیستیحازە: ئەو خوێنەیە کە تووشی هەندێک ئافرەت دەبێت ولە پاش تەواوبوونی کاتی سووڕی مانگانەوە -کاتی حەیزەوە- هەر بەردەوام دەردەچێت، واتا هیچ پەیوەندییەکی نییە بە سووڕی مانگانەوە)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر