عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: "لا يَبُولَنَّ أحَدُكم في الماء الدَّائِم الذي لا يجْرِي، ثمَّ يَغتَسِل مِنه". وفي رواية: "لا يغتسل أحدكُم في الماء الدَّائم وهو جُنُب".
[صحيح] - [الرواية الأولى: متفق عليها. الرواية الثانية: رواها مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێت: یەکێکتان میز بکاتە نێو ئاوێکی وەستاو بکات کە ڕێ ناکات وپاشان خۆی تێیدا بشوات». ولە گێڕانەوەیەکدا: «نابێت یەکێکتان خۆی بشوات لە نێو ئاوێکی وەستاودا (کە ڕێ ناکات) لە کاتی لەشگران بوونیدا».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە میز کردن لە نێو ئاوێکی وەستاودا کە ڕێ ناکات وەکو بۆ نمونە لە نێو (گۆمێک ئاو)؛ چونکە ئەمە دەبێتە هۆی پیسبوونی وتەشەنە کردنی نەخۆشی کە لەوەیە لە میزەکەوە پەیدا ببێت ئەمیش دەبێتە هۆی زیانلێدان بۆ هەرکەسێک ئەو ئاوە بەکاربهێنێت، ولەوەیە ئەو کەسەی میزی کردووە خۆی بەکاریبهێنێت وخۆی پێ بشوات، چۆن میز لە نێو ئاوێک دەکات کە دەیەوێت پاش ماوەیەک وەکو پاککەرەوە بەکاریبهێنێت. وهەروەها پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە کەسێک لەشی گران بێت لە نێو ئاوێکی وەستاودا خۆی بشوات؛ چونکە ئەمە دەبێتە هۆی پیسبوونی ئاوەکە بە چڵک وپیسیەکانى لەشگران بوون.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان