عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما قال: سُئِلَ رسول الله صلى الله عليه وسلم عن الماء وما يَنُوبُهُ من الدواب والسِّبَاعِ، فقال صلى الله عليه وسلم : «إذا كان الماء قُلَّتين لم يحمل الخَبَثَ».
[صحيح] - [رواه أبو داود وابن ماجه والترمذي والنسائي والدارمي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ئاو وبەکارهێنانى لە لایەن ئاژەڵەکانەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر ئاو بە ئەندازەی دوو قولە* بوو؛ ئەوا پیسی هەڵناگرێت (پیس نابێت)». *(دوو قولە: -قولە- ئەندازەیەکی ئەو سەردەمە بووە، کە بە پێوەری ئێستا نزیکەی دەکاتە 80 لیتر وچارەکێک. بەڵام -دوو قولە- دەکاتە: 160 لیتر ونیو؛ ئەمیش ئەو بڕەیە وا لە ئاو دەکات کە پیسی هەڵنەگرێت).
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە ڕووندەکاتەوە کە ئاوی زۆر پیس نابێت بەهۆی بەرکەوتنی پیسیەوە ئەگەر یەکێک لە سیفەتەکانى نەگۆڕێت (سیفەتەکان: تام، ڕەنگ، بۆن)، بە پێچەوانەى ئاوى کەم کە زۆر جار پیس دەبێت بەهۆی بەرکەوتنی پیسیەوە کە بێگومان سیفەتەکانیشی دەگۆڕێت، بۆیە ئەگەر ئاو زۆر بێت وسیفەتەکانى بگۆڕێت بەهۆی پیسیەکەوە ئەوا سیفەتی پاککردنەوەى تێدا نامێنێت ونابێت وەکو پاککەرەوە بەکاربهێنرێت بۆ دەستنوێژگرتن وخۆشۆردن چونکە پیس بووە ئەگەرچی دوو قولەیش بێت، وباسی ئەوەى کرد لە پرسیاری بەکارهێنانى ئاوی بەرکاهێنراو لە لایەن ئاژەڵەکانەوە جا بۆ خواردنەوە بێت یان هەر شتێکی تر؛ ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە زۆر جار ئاوی بەجێماوە وبەکارهێنراوى ئاژەڵان پیسە، مەگەر ئاوەکە زۆر بێت وسیفەتەکانى نەگۆڕێت بەهۆی بەکارهێنانى ئاژەڵەکەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر