عن عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما مرفوعاً: «الدنيا متاع، وخير متاعها المرأة الصالحة».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر-صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دونیا پڕە لە خۆشی وڕابواردن، وخێرترین خۆشی ئەم دونیایە ئافرەتێکی چاکە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

دونیا وئەوەی تێیدایە بۆ خۆشی وڕابواردنێکی کاتییە وپاشان نامێنێت، بەڵام باشترین خۆشی ئەم دونیایە بریتیە لە ئافرەتێکی چاک وساڵح، کە چاوی لە کردەوە کردنە بۆ قیامەت وپشتیوانی هاوسەرەکەی دەبێت لەمەدا، کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە وەسفی ئەو جۆرە ئافرەتانەی کردووە : ((إذا نظر إليها سرته وإذا أمرها أطاعته وإذا غاب عنها حفظته في نفسها وماله)) واتە: ((ئەگەر هاوسەرەکەی سەیری بکات دڵی خۆش دەبێت، وفەرمانی پێبکات گوێڕایەڵی دەکات، وئەگەر هاوسەرەکەی دیار نەبێت پارێزگاری لێدەکات وخیانەتی لێ ناکات لە نەفسی خۆی وماڵی مێردەکەی)).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. چێژ وەرگرتن لەو خۆشیانەی دونیا کە خودا بۆ بەندەکانی حەڵاڵی کردووە دروستە وئاساییە، بەڵام بە مەرجێک زیادەڕەوی وشانازی کردنی تێدا نەبێت.
  2. هاندان بۆ هەڵبژاردنی ئافرەتی دیندار وڕەوشت جوانی چاک چونکە یارمەتیدەری هاوسەرەکەی دەبێت لە پەرستنی پەروەردگاری.
  3. باشترین وخێرترین شتومەکی دونیا ئەوەیە کە بۆ پەرستنی خودا بەکاربهێنرێت یان یارمەتیدەر بێت بۆ پەرستنی خودا.
زیاتر