1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ئایا نەتان بیستووە؟ ئایا نەتان بیستووە؟ سادە بوون لە ئیمانەوەیە، سادە بوون لە ئیمانەوەیە

عن أبي أمامة إياس بن ثعلبة الأنصاري الحارثي رضي الله عنه قال: ذكر أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم يوماً عنده الدنيا، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «ألا تسمعون؟ ألا تسمعون؟ إن البَذَاذَةَ من الإيمان، إن البَذَاذَةَ من الإيمان» قال الراوي: يعني التَّقحُّل.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی ئومامە ئیاس کوڕی سەعلەبەی ئەنساڕی حارسیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژێکیان باسی (ڕازاوەیی) دونیایان کرد لە کاتی ئامادەبوونی ئەو، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا نەتان بیستووە؟ ئایا نەتان بیستووە؟ سادە بوون لە ئیمانەوەیە، سادە بوون لە ئیمانەوەیە»، گێڕەرەوەى فەرموودەکە دەڵێت: واتا سادە بوون لە پۆشاک وحاڵدا.

حەسەن لغیره ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

جارێکیان کەسانێک لە هاوەڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی (ڕازاوەیی) دونیایان کرد لە کاتی ئامادەبوونی ئەو، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو: (ئایا نەتان بیستووە؟)؛ واتا گوێبگرن وئەمەی دووبارە کردەوە، سادە بوون لە پۆشاک وحاڵدا لە ڕەوشتی ئەهلی ئیمانە، وئیمان هاندەرە بۆئەوەى مرۆڤ سادە بێت لە پۆشاک وحاڵیدا، وجلی ناوازە وبەناوبانگ بوون لەبەر نەکات.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

15 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا