عن أبي هريرة -رضي الله عنه- مرفوعاً: «أكمل المؤمنين إيمانا أحسنهم خلقا، وخياركم خياركم لنسائهم».
[حسن] - [رواه أبو داود والترمذي والدارمي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «چاکترین وکامڵترین باوەڕدار لە ئیماندا ئەوەیانە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە، وچاکترینتان ئەوانەن کە چاکترینن بۆ خێزانەکانیان».
حەسەنە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەو ئیماندارانەی کە بەرزترین پلەیان هەیە ئەوانەن کە جوانترین ڕەوشتیان هەیە، وئەو کەسەی کە شایستەترینە کە ڕەوشتت بەرامبەری جوان بێت بریتیە لە خێزان (هاوسەر - هاوژین)، بەڵکو ئەو خەڵکانەی جوانترین ڕەوشتیان هەیە ئەوانەن کە ڕەوشتیان چاک وجوانە بەرامبەر هاوسەرەکانیان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوغالی میلیالیم تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
1: پەیوەندی ئیمان بە ڕەوشت جوانیەوە.
2: فەزڵی ڕەوشتە جوانەکان لە ئیسلامدا.
3: ئیمان یەک بەش نییە، بەڵکو زیاد دەکات بە پەرستنەکان وکەم دەکات بە تاوانەکان.
Donate