عَنْ أُمِّ عَطِيَّةَ رَضيَ اللهُ عنها أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«لَا تُحِدُّ امْرَأَةٌ عَلَى مَيِّتٍ فَوْقَ ثَلَاثٍ إِلَّا عَلَى زَوْجٍ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا، وَلَا تَلْبَسُ ثَوْبًا مَصْبُوغًا إِلَّا ثَوْبَ عَصْبٍ، وَلَا تَكْتَحِلُ، وَلَا تَمَسُّ طِيبًا إِلَّا إِذَا طَهُرَتْ نُبْذَةً مِنْ قُسْطٍ أَوْ أَظْفَارٍ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 938]
المزيــد ...
لە ئوم عەتیە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«نابێت ئافرەت ماتەمینی ڕابگەیەنێت زیاتر لە سێ ڕۆژ، مەگەر بەهۆی (مردنی) مێردەکەى نەبێت: چوار مانگ ودە ڕۆژ، (لە کاتی ماتەمینیدا) نابێت جلی بۆیەکراو لەبەر بکات؛ مەگەر جلی عەسب^ نەبێت، ونابێت بۆن لەخۆی بدات مەگەر پاش پاکبوونەوە نەبێت (لە سووڕی مانگانە)، دەتوانێت (پاش پاكبوونەوە) کەمێک لە قست وئەزفار^^ لەخۆی بدات». ^(عەسب: جۆرە جلێكی یەمەنیە كە نابێـتە هۆی سەرنجڕاكێشان)، ^^(قست وئەزفار: جۆرێکن لە بخوڕ)
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 938]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی ئافرەت ماتەمینی ڕابگەیەنێت زیاتر لە سێ ڕۆژ لەسەر مردووی بە وازهێنان لە بۆن وكل وخشڵ وزێڕ وجلی جوان ئینجا مردووەكە باوكی یان برای یان كوڕی یان جگە لە ئەمانە بێت، مەگەر بەهۆی مردنی مێردەکەى نەبێت: چوار مانگ ودە ڕۆژ، لە کاتی ماتەمینی مێردەكەیدا نابێت جلی بۆیەکراو بۆ ڕازاندنەوە لەبەر بکات جگە لە جلی عەسب نەبێت، عەسب جۆرە جلێكی یەمەنیە كە نابێـتە هۆی سەرنجڕاكێشان وبۆیە دەكرێت پێش چنینی، ونابێت كل لە چاوی بدات بۆ خۆ ڕازاندنەوە، ونابێت بۆن لەخۆی بدات مەگەر پاش پاکبوونەوە نەبێت لە سووڕی مانگانە، دەتوانێت پاش پاكبوونەوە کەمێک لە قست وئەزفار لەخۆی بدات؛ كە ئەمانە جۆرێکن لە بخوڕ ومەبەستەكانی بۆنیان تێدا نیە، وڕێگەپێدراوە بۆ ئەو ئافرەتەی كە پاك دەبێتەوە لە سوڕی مانگانە بەكاریبهێنێت بۆ لابردنی بۆنی ناخۆش، لە شوێنی خوێنەكە دەدرێت لە دەوروبەری ئەندامێنی زاوزێ، بۆ بۆن خۆشكردن بەكارنایەت.