عن جابر بن عبد الله رضي الله عنهما قال: "كنا نعزل والقرآن ينزل". قال سفيان: لو كان شيئا ينهى عنه؛ لنهانا عنه القرآن.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: (عەزل)*مان ئەنجامدەدا لەکاتێکدا قورئان دادەبەزی، سوفیان دەڵێت: ئەگەر شتێک بووایە نەهی لێبکرایە؛ ئەوا قورئان نەهی لێمان دەکرد. *(عەزل: بریتیە لە دەرهێنانی ئەندامێنی نێرینە لە نێو ئەندامی مێینەى ئافرەت ئەگەر مەنیەکە نزیک بووە لەوەى بێتە دەرەوە؛ بۆئەوەى لە دەرەوەی ئەندامی مێینەى ئافرەتەکە دەربچێت)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

جابری کوڕی عبداللە -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات: (عەزل)*یان ئەنجامدەدا لەگەڵ ئافرەت وئەمەکانیان** لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم-، ئەویش ڕازی بوو لەسەر ئەم کارەیان، وئەگەر حەڵاڵ نەبووایە ڕەزامەندی نیشان نەدەدا لەسەر کردنی. وەکو ئەوە وابوو کەسێک بە جابر بڵێت: لەوەیە باسی ئەم کارەی ئێوە بە ئەو نەگەیشتبێت؟ ئەویش (جابر) ووتی: ئەگەر بە ئەو نەگەیشتبێت خواى گەورە پێی دەزانێت، وقورئان دادەبەزی. وسوفیان دەڵێت: ئەگەر شتێک بووایە کە نەهی لێبکردایە ئەوا قورئان نەهی لێیدەکرد، وخودا ڕازی نەدەبوو لەسەر ئەمە. کۆکردنەوەى تێگەیشتن لە دەقەکان: ئەم فەرموودەیەی جابر بەڵگەیە لەسەر دروستێتی عەزل، بەڵام فەرموودەى تر هەیە لەوەیە وا لێی تێبگەین کە عەزل دروست نییە، وەکو گێڕانەوەى جوزامەى کوڕی وەهب دەڵێت: لەگەڵ خەڵکانێک هاتین بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- وپرسیاریان لێی کرد سەبارەت بە عەزل، ئەویش فەرمووی: (ذلك الوأد الخفي) واتە: (ئەوە کوشتنی منداڵە بە شاراوەیی)، چۆن یەک تێگەیشتنی یەکگرتوومان هەبێت کە دژیەکی تێدا نەبێت سەبارەت بەم فەرموودانە؟ وەڵام: بنچینە ئەوەیە عەزل دروستە بەهۆی فەرموودەکەى جابر وئەبی سعید -ڕەزای خوایان لێبێت-، وفەرموودەکەى جوزامە بۆئەوەیە ئەگەر کەسێک بیەوێت ئەم کارە بکات بۆ ڕێگریکردن لە منداڵبوون، وبەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەیە کە دەفەرموێت: (ذلك الوأد الخفي) واتە: (ئەوە کوشتنی منداڵە بە شاراوەیی). یان عەزل کردن مەکروهە نەوەک حەرام بێت بەهۆی بەڵگەکانى ترەوە. *(عەزل: بریتیە لە دەرهێنانی ئەندامێنی نێرینە لە نێو ئەندامی مێینەى ئافرەت ئەگەر مەنیەکە نزیک بووە لەوەى بێتە دەرەوە؛ بۆئەوەى لە دەرەوەی ئەندامی مێینەى ئافرەتەکە دەربچێت)، **(ئەمە: واتە ئافرەتی کەنیزەک وموڵکی دەستی ڕاست)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر