عن رافع بن خديج رضي الله عنه قال: «كنا أكثر الأنصار حقلًا، وكنا نكري الأرض، على أن لنا هذه، ولهم هذه، فربما أخرجت هذه، ولم تخرج هذه فنهانا عن ذلك، فأما بالورق: فلم ينهنا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ڕافیعی کوڕی خەدیجەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە نێو ئەنساڕەکاندا ئێمە زۆرترین کێڵگەمان هەبوو، وزەوییەکانمان بە کڕێ دەدا، دەمانووت (سەبارەت بەو زەوییەی بە کرێ دراوە): (بەرهەمی) ئەم خاکە بۆ ئێمە، و(بەرهەمی) ئەو خاکە بۆ ئەوان، ولەوەیە یەکێک لە خاکەکان (لەو زەوییەی بە کرێ دراوە) بەرهەمی هەبووایە، وئەوی تر بەرهەمی نەبووایە، بۆیە (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) نەهی لێکردین لەسەر ئەم کارە، سەبارەت بە پێدانی نرخ بە زیو: نەهی لێ نەکردین (قەدەغەی نەکرد)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە جۆرە دروست ونادروستەکانى بە کرێدانی خاک بۆ کاری کشتوکاڵی (المزراعة) ڕووندەکاتەوە، رافیعی کوڕی خودەیج باسی ئەوە دەکات کە بنەماڵەکەى ئەو خاوەنی زۆرترین کێڵگە بوون لە مەدینەدا، لەسەر شێوازى جاهیلیەت کشتوکاڵیان دەکرد، خاکەکەیان بەکرێدەدا بۆ ئەوەى درەو بکرێت بەرامبەر بە بەشێک لە بەرووبومی خاکەکە لە شوێنێکی دیاریکراویدا، وبەشەکەى تر بۆ جووتیارەکەیە -ئەوەى خاکەکەى بە کرێ گرتووە-، لەوەیە بەشێکی خاکەکە بەرهەمی هەبێت وبەشێکی بەرهەمی نەبێت. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێیان کرد لە کردنی ئەم مامەڵەیە، چونکە زیان ومەترسی ونەزانینی تێدایە سەبارەت بە بەرووبوومەکان، دەبێت زانیاری هەبێت سەبارەت بە قەرەبووکردنەوە، ودەبێت هەندێک یەکسانی هەبێت لە بەرهەمی دەستکەوتوو وفەوتاودا، ئەگەر قەرەبووکردنەوە -کرێدانەکە- بەرامبەر بەشێک بێت لەو بەرهەمەى لە خاکەکە دەردەچێت ئەمە پێی دەووترێت بەشداریکردن لە بەرهەمی کشتوکاڵی خاکدا (المزارعة)؛ ودەبێت لەسەر بنەمای دادپەروەری ویەکسانی بێت لە بەرهەمە دەستکەوتوو وفەوتاوەکاندا، ئەمیش بەوە دەبێت هەر لایەنێکیان ڕێژەیەکی دیاریکراو لە بەرهەمەکە وەربگرێت، ودەبێت ڕێژەکە زانراو بێت، ئەم جۆرە مامەڵە دروستە ئەگەر قەرەبووکردنەوە بە ئاڵتون وزیویش بێت، چونکە زانراوە، بەهۆی فەرموودەی: (أما شيء معلوم مضمون، فلا بأس به) واتە: (سەبارەت بە -مامەڵەکردن- بە شتێکی زانراوی زامنکراو، ئەوا ئاساییە -دروستە-).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان