عن عبد الله بن خُبَيْب رضي الله عنه قال: قال لي رسول الله صلى الله عليه وسلم : «اقرأ: قل هو الله أحد، والمُعَوِّذَتَيْنِ حين تمسي وحين تصبح، ثلاث مرات تكفيك من كل شيء».
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی خوبەیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «سورەتەکانى (الإخلاص والفلق والناس) سێ جار بخوێنە؛ کاتێک ئێوارە وکاتێک بەیانیت بەسەردا دێت، بەسە بۆت وهۆکارن بۆ پاراستنت لە هەموو شتێک».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ڕێنماییەکی ناوازەى تێدایە لە لایەن پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، کە ئامۆژگاری مسوڵمان دەکات بە پابەندبوون بە زیکر ویادی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، هەرکەسێک لە هەموو کاتێکدا خودای لە بیر بێت وخۆی بپارێزێت لە تاوانەکان؛ ئەوا خواى گەورە دەیپارێزێت، لێرەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی عبداللەی کوڕی خوبەیب -ڕەزاى خواى لێبێت- وئومەتەکەى دەکات بۆ ئەوەى بەردەوام بن لەسەر خوێندنی سورەتەکانی (الإخلاص والفلق والناس) سێ جار بەیانیان وسێ جار ئێواران، ئەگەر هەرکەسێک بیانخوێنێت ئەوا خواى گەورە دەیپارێزێت لە هەموو شتێک بەهۆی فەزڵی ئەم سورەتانەوە، وئەم فەرموودەیە ڕێنموێنیەکی زۆر مەزنی تێدایە بۆ هەرکەسێک بیەوێت خۆی بپارێزێت لە هەموو شتێکی خراپ وشەڕ وزیانلێدەر، وئەم فەرموودەیە ناوى سێ سورەتی مەزنی هێناوە: 1/ سورەتی الإخلاص: کە خواى گەورە تەنها باسی زاتی مەزنی خۆی تێدا کردووە، هەمووی بە دڵسۆزیەوە باسی خودایە وئەوەى بیخوێنێت ئەوا نیشانەى دەربڕینی دڵسۆزی وئیخلاصە بۆ خواى گەورە وهەروەها خوێندنی هۆکاری پاراستن وڕزگارکردنە، چونکە ڕزگار بوون ودوور بوونی بەندەی تێدایە لە شیرک وهاوبەشدانان بۆ خودا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردووەتەوە کە ئەم سورەتە یەکسانە بە پاداشتی خوێندنی سێیەکی قورئان، بەڵام شوێنی خوێندنی ئەو سورەتانە ناگرێتەوە؛ واتە نابێت لە شوێن سورەتەکانى تر بخوێندرێت بۆ نمونە لە نوێژدا داواکراوە هەموو ڕکاتێک سورەتی (الفاتحة) بخوێنین ئەگەر کەسێک هەموو ڕکاتێک لە جیاتی سورەتی (الفاتحة) سورەتی (الإخلاص) بخوێنێت ئەوا نوێژەکەى دروست نییە. 2/ سورەتی الفلق: پەناگرتنی بە خودا تێدایە: - لە شەڕی ئەو شتانەى دروستی کردووە، - ولە شەڕی شەو وئەو شەڕ وزیانانەى لە شەودا هەیە، - ولە شەڕ وخراپەی ساحیر وحەسوودەکان. بۆیە کۆی هەموو ئەو شتانەى تێدایە کە زۆر جار مسوڵمان پەنا بە خودا دەگرێت لە شەڕ وزیانیان. 3/ سورەتی الناس: بەشەکانى تەوحید (یەک خودا پەرستی) تێدایە، (رب الناس) تەوحیدی ربوبیەت -تەوحیدی پەروەردگارێتی-، (ملک الناس) تەوحیدی ناو وسیفاتەکان، چونکە (ملک - پادشا) شایەنی ئەوە نییە ببێتە پادشا مەگەر پاش کامڵبوون وتەواوى ناو وسیفاتەکانى نەبێت، (إله الناس) تەوحیدی ئولوهیەت -تەوحیدی خودایەتی(پەرستن)(من شر الوسواس الخناس الذي يوسوس في صدور الناس من الجنة والناس) ئایەتەکە کۆتایی هاتووە بە پەناگرتن بە خودا لە شەڕ و وەسواسی شەیتانە مرۆڤ وجنەکان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر